دەنگی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە یادی سێڤێ، پاکیزە، فاتمەیان کردەوە

دەنگی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یادی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئویاریان کردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج و وتیان: بە پیرۆزترین و واتادارترین تاجی سەرکەوتن لەسەر هیوا و خەونەکانیان دادەنێین.

ناوەندی هەواڵ

 

دەنگی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یادی ئەم ژنە کوردانە سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتمە ئویاریان کردەوە کە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە شارەدێی سیلۆپی شرناخ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرانە ئامانج.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕۆژی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، لە شارەدێی سیلۆپی سەربە شرنناخ، سێ ژنی ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا لە لایەن زرێپۆشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە تەقەیان لێکرا و شەهید کران، ٩ ساڵ بەسەرتیرۆری ئەو شۆڕشگێڕە بەڕێزانە تێدەپەڕێت، ئازار و برینداربوونی ژنە سیاسەتمەدار و چالاکوانەکان هەرگیز لەبیر ناچێت و هەمیشە لە دڵ و مێشکماندا بە زیندووی دەمێنێتەوە.

 

دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر بە تایبەتی ژنانی بەهێز و کاریگەر دەکاتە ئامانج و هەوڵی لەناوبردنیان دەداتم بەم شێوەیە دەیەوێت کۆمەڵگە بەجێبهێڵێت، بەڵام لەبیریان چووە کە کۆمەڵگەو ژنانی خاوەن فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ پێگەیشتوون و ئێستا نەک تەنیا گەلی کورد کاریگەری لەسەر هەموو ژن و گەلی جیهان هەیە، ئەوان نیشانیان داوە کە ئێستا ڕێگایەک هەیە کە لەسەر بنەمای پارادایمی ئیکۆلۆژی دیموکراتیک و ئازادی ژنان لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە.

 

"ژنان بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەئاگا هاتنەوە"

ژنان دەمێکە لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەئاگا هاتوون، چوونەتە ناو شەڕی ئازادییەوە، ئێستا کەس ناتوانێت بیانکێشێتەوە و لەناویان ببات، لە یادی ٩ ساڵەی شەهیدبوونیاندا، ژنە شۆڕشگێڕە بەنرخەکان پاکیزە، سێڤێ و فاتمە، وەک دەنگی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبیردەهێنینەوەم کڕنووش بۆ باڵایان  دەبەین و بەڵێن دەدەین تۆڵەیان بکەینەوە، پێویستە بزانرێت خەبات و بەرخۆدانی ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشنەگایەتی ژنە شەڕڤانان بە سەرنجترین شێوە بۆ ڕزگاری هەموو ژنان و گەلان بەردەوامە، ئه م شانازی و سەرکەوتنه که هەر چرکه ساتێک ئەزموون دەکرێت، شەڕەف و شانازی هەموو ژنه تێکۆشەران و شۆڕشگێڕەکانه .

 

 ئەمڕۆ بە سەدان ژنی کورد، عەرەب، ئاشووری و هتد.. لە هەموو نەتەوە و ئایینەکانەوە لە بەرەکانی شەڕ، شەڕ دەکەن و هێز و باوەڕ لە سێڤێ و فاتمە و پاکیزە وەردەگرنم لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو ژنان و گەلانی ئازادیخواز دەکەین کە ئەمڕۆ ڕۆژی دووپاتکردنەوەی کەرامەت و شەرەفی خۆیانە، تێکشکاندنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەرکی هەموو ژنانی ئازادیخواز و شەرەفمەندە.

 

وەک ژن هەرگیز ڕێگە نادەین کەس تاریکی بەسەرماندا بسەپێنێت، بە بیرو فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرمان بێ دوودڵی بەو ڕێگایەدا دەڕۆین کە شەهیدەکانمان ڕۆشنبیریان کردووین تا کۆتایی. جارێکی تر شەهیدانی کۆمەڵکوژی سیلۆپی و شۆڕشگێڕە گەورەکانی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئویار بە ڕێز و شەرەفەوە یاد دەکەینەوە، ئێمە تاجی سەر هیوا و خەونەکانیان بە پیرۆزترین و مانادارترین سەرکەوتن دادەنێین.