"دەمەوێت لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە شوێنپێی شەهیدان جیهان و نازم بکەوم"

ئەمینە شێخ بەکر، بە پێنووس و ڕەنگەکانی شەهیدان جیهان بیلگین و نازم داشتانی کێشاوە و دەڵێت: دەمەوێت لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە شوێنپێی جیهان و نازم بکەوم.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕاگەیاندنی سەفەربەری کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەیە، لەلایەک خەڵکی ناوچەکە گەڕەکەکانی دەپارێزن بۆ پاراستنی شۆڕشەکەیان، لەلایەکی ترەوە بەردەوامن لە ئێشکگریکردنی بەنداوی تشرین بۆ ئاو و خاک و وزەیان، گەلی ناوچەکە بە شێوازی جۆراوجۆر پاراستن دەکەن، لەوانەش لە ڕێگەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانەوە بەردەوامە، ئەمینە شێخ بەکر تەمەن ١٦ ساڵ یەکێکە لەو ژنە گەنجانەی کە بەهۆی هێرشەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا دووجار لەگەڵ خێزانەکەیدا بە ناچاری کۆچی کردووە، لە ڕێگەی ئەو وێنانەی کە دەیکێشێت، ڕاستی شەڕ و بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەر هێرشەکاندا نیشان دەدات.

 

ئەمینە بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە لە تەمەنی ٦ ساڵیدا ناچار بوو لە کۆبانی کۆچ بکات دواتر لە ناوچە گوندنشینەکانی سەرێکانی ژیاوە، لە ساڵی ٢٠١٩ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر سەرێکانی و گیرێ سپی و هەزاران کەسیان ناچار کرد کۆچ بکەن، ئەمینە و بنەماڵەکەی جارێکی تر کۆچیان کردو لە شاری حەسەکە درێژەیان بە ژیانیان دا.

 

وێنەی پێشەنگەکان دروست دەکات

لەبەر ئەوەی ئەمینە زۆر حەزی لە ڕۆژنامەگەرییە و لەژێر کاریگەری خەبات و بەرخۆدانی ژنی ڕۆژنامەنووسدا بووە، زۆربەی ئەو وێنانەی کە دەیکێشێت وێنەی شەهیدانی بواری ڕۆژنامەگەرییە، تا تا ئێستا چوار وێنەی کێشاوە، وێنەی یەکەم، لە شەهید ئەحمەد ناسر، کە جێگەی خۆی لە ڕاگەیاندنی ئەرکی پاراستنی خۆیدا گرتەوە، گەیشتە ئاستی شەهیدبوون، دوای هێرشەکانی شانە نووستووەکان بۆ سەر زیندانی گوێران کە چەتەکانی داعشی تێدابوو، هەروەها بەرخۆدانی قەسەدەی بۆ شکستپێهێنانی ئامانجەکانی چەتەکان دەگواستەوە، وێنەکانی دیکەی لەسەر مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی قەسەدە و ژنانی پێشەنگ و گەریلاو، وێنەی دوایی جیهان بیلگین و نازم داشتانە.

 

"لەم کاتەدا بەرخۆدان و پشتیوانی هیچ تەمەنێک نازانێت"

ئەمینە لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە لە وێنەکانیدا باسی وێنەکێشانی خۆی و کاری ڕۆژنامەگەریی کردو بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ناچار بووە دووجار کۆچ بکات و وتی: لە منداڵییەوە حەزم لە ڕۆژنامەگەری بووە، ساڵی ٢٠١٤کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆبانێ، ناچار بووین کۆچ بکەین، ئەوکات تەمەنم ٦ ساڵ بوو، جگە لە ئازارەکانی کۆچکردن چەندین سەختیمان بەسەر بردووە، دوای ئەوەی لە کۆبانی ئاوارە بووین، لە گوندەکانی سەریکانی درێژەمان بە ژیانمان دا، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ جارێکی تر هێرشیان کردەوە و ئێمەیان ناچار کرد کۆچ بکەین، لە حەسەکە نیشتەجێ بووین. ئێستا دەیانەوێت جارێکی تر هێرش بکەنە سەر قەڵای بەرخۆدان کۆبانێ و کۆمەڵکوژی خەڵک بکەن، ئەم هێرشە و ئازارەکانی کۆچکردن بەڕاستی کاریگەری لەسەر من هەبوو و وەک کچێکی گەنج ویستم ڕۆڵی خۆم بگێڕم لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی دڕندەیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، هەر بۆیە دەستم کرد بە کێشانی وێنەی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد، یەکەم وێنەی کە کێشام وێنەی شەهید ئەحمەد ناسر بوو، کاتی بەرخۆدانە، بەرخۆدان لەم قۆناغەی بوون و نەبوندا هیچ تەمەنێک ناناسێت.

 

"بە پێنووسەکەمان شوێن میراسی شەهید جیهان دەکەوین"

ئەمینە ئاماژەی بەوەدا، جیهان بیلگین خۆشەویستی خۆی بۆ هێزی ژنان لە بواری ڕۆژنامەگەریدا زیاتر کردووە و وتی: جیهان ژنێکی بەهێز و ئیرادەدارە، خۆشەویستی خۆی لە دڵی هەموو ژنێکی کورددا بونیاد ناوە، لە هەموو شوێنێکی پێویستدا ئامادە بوو بۆ گەیاندنی ڕاستییەکانی شەڕ بە ڕای گشتی، لەم دواییانەشدا لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین، گەیشتە ئاستی شەهیدبوون، وێنەیەکی ئەو و شەهید نازمم کێشا، کە بەنداوی تشرین لە پشتیانەوەیە، ویستم پەیامێک بنێرم و بڵێم کە جیهان و نازم خۆشەویستی و بەدواداچوونی ڕاستییان لە دڵی هەموو گەنجێکدا خوڵقاندووە و دەنگیان داوەتەوە، بۆیە ئەم ڕێگایە پەیڕەو دەکەین و پێنووسەکەمان بەهێز دەکەین بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.