دەم پارتی: ڕووداوی کانەکان قەزاوقەدەر نین

کۆمیسیۆنی ڕەنجی دەم پارتی بە بۆنەی ٤ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی کانەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: ڕووداوی کانەکان قەزاوقەدەر نین، بەڵکوو دەرئەنجامی سیاسەتی لایەنگریی سەرمایەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەڤتاپ ئاکداغ و محەممەد بۆزگەییک، هاووتەبێژانی کۆمیسیۆنی ڕەنج ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، بەر لە هەر شتێک سڵاو لە شکۆ، بوێری و ئارەقی ناوچاوانی ملیۆنان کرێکار دەکەین کە سەدان مەتر لەژێر زەوی ڕەنجدەدەن و بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو کرێکارانەی کانەکان دەکەینەوە کە گیانیان لەدەستداوە.

 

 ڕایانگەیاند کە تایبەتمەندیی هاوبەشی کوشتنی کرێکاران بریتییە لە "بێ‌کۆنترۆڵی، نەبوونی مەرجی سەلامەتی و بێسزاهێشتنەوەیە" و ناڕەزایەتییان بەرامبەر سیاسەتی بێسزاهێشتنەوە دەربڕی، کۆمەڵکوژیی کرێکاران پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە سیاسەتی بێسزاهێشتنەوەوە هەیە، کە لە ڕێیەوە سەرمایە دەپارێزرێت. بەم شێوەیە نادادپەروەری بەردەوام دەبێت.

 

دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان پاراستنی ژیانی کرێکاران و ڕێکخراوکردنی کار بە شێوەیەکی ئازاد وەکو گەورەترین بەرپرسیارێتیی خۆیان لەم وڵاتە دەبینن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کرا،ڕووداوی کانەکان قەزاوقەدەر نین، بەڵکوو دەرئەنجامی سیاسەتی لایەنگریی سەرمایەیە" و بانگەوازیان بۆ دابینکردنی ئاساییشی کرێکاران کرد.

 

هەروەها داواکرا کە کانی ڕێگەپێنەدراو وەکو تاوانێکی گەورە ببینرێت، خاوانکاران نەپارێزرێن و کۆتایی بە سیاسەتی بێسزاهێشتنەوە بهێندرێت، هەموو ئاستەنگییەکانی بەردەم ڕێکخستنی سەندیکاکان لاببرێن.