دەم پارتی: هیوادارین لە جەژندا پەیامی سەدە جێبەجێ بکرێت

تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، جەژنی ڕەمەزانیان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، بەبۆنەی ئەم جەژنەوە هیوادارین بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای حاتەم ئۆغۆللاری وتونجەر باقرخان،هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی بە ڕاگەیەندراوێک جەژنی ڕەمەزانیان پیرۆز کردو ئاماژەیان بەوەکردوە، هیوادارین جەژن ببێتە هۆکاری ئەوەی بە یەکگرتووی ئازارە هاوبەشەکان تێپەڕێنین، هیوا زیاد بکەن و دەستپێکێکی نوێ بوونیات بنێین، هیوادراین جەژنی ڕەمەزان کۆتایی بە هەژاری، نایاسایی و نایەکسانی بێنێت و دەرگا لە سەردەمێکی نوێ بکاتەوە، کە هەموو کەسێک تێیدا بە ئارامی ژیان بکات.

 

ڕاشیانگەیاند، ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی هاوبەشی ئێمە ئەوەیە لە ڕێگەی دیالۆگ، ڕێکەوتنی دیموکراتیک و دانووستانەوە ئەو ئاڵۆزیی سیاسی و کۆمەڵگەییانەی وڵاتەکەمان تێپەڕێنین، دەتوانین هەموو پرسەکانمان بە هەڵوێستێکی ڕێزدار و لەسەر بنەمای دیموکراتیک چارەسەر بکەین.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا وتیان، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە هیوادارین بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێت، چونكە ئەو ڕۆژەی ئاشتی بە دی دێت، دەبێتە جەژنی مەزنی تورکیا، هیوادارین جەژنی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ئاشتی و دیموکراسی بۆ ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیانمان و ئازادیی هەموو زیندانیانی سیاسی، کە لە زینداندان، جەژن لە هەموو کەسێک لە دڵەوە پیرۆز دەکەین.