دەم پارتی: برینەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە لەگەڵ گەلەکەماندا دەپێچین

پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"، لە بارەی ئاگرکەوتنەوەکەی شەمرەخی ماردین و چناری ئامەد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: برینەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە لەگەڵ گەلەکەماندا دەپێچین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بارەی ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو لە سنووری شەمرەخی ماردین و چناری ئامەد کە تا ئێستا ٧ کەس گیانی لەدەستداوەو دەیانی دیکەش بریندارن و برینی هەندێکیان  سەختە، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: برینەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە لەگەڵ گەلەکەماندا دەپێچین، سەری گەلەکەمان ساغ بێت، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دەسەڵاتداران کاتێک دەستوەردانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد کەمی مابوو، هەموو شارەوانییەکانمان لە ئامەد، وان، ماردین هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیاندا و هاوکارییان گەیاندە گەل.

 

هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانمان، پەرلەمانتارانمان، هاوسەرۆکانی دەبەپە لەو گوندانە هاوبەشی خەمی بریندارانن و هاوکاریی تەندروستیان دەکەن، ئەم کارەساتە جارێکی دیکە نیشانیدا کە دەسەلاتداریی و دەوڵەت لە کاتی ئەو جۆرە ڕووداوانە لەگەڵ گەلدا نین، ئێمە ئەو هێزەمان هەیە کە لە هەموو کارەساتەکاندا لەگەڵ گەلەکەماندا ببین.