کەژار: سیاسەتی جینۆسایدی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا پێویستی بە هەڵوێستێکی جیهانی هەیە
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتە بەکرێگیراوەکانی تەحریر شام بە پشتیوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دیموکراتیک و کوشتنی خەڵکی مەدەنی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار لە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی چەتە بەکرێگیراوەکانی تەحری شام، کە لەلایەن دەوڵەەتی داگیرکەری تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕاگەیانروێکی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات، درێژەی سیاسەت و هێرشه شکستخواردووەکانه له ماوەی ده ساڵی ڕابردوودا. ئامانج لەم هێرشانە درێژەدان بە پلانە تەواونەکراوەکانی هێزە تیرۆریستییەکانی داعشە و دەیانەوێت ناسنامە، ئیرادە و دەسکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببەن.
کەژار لەم ڕاگەیاندراوەدا بە تیشک خستنە سەر بەرخۆدانی مێژووی گەلی کورد و ڕۆلی بەرچاوی ژنان لەم بەرخۆدانانەدا، ئاماژەیان بە شێوازی بەڕێوەبەرەی لە ڕۆژئاوا، کە بووەتە نموونەیەک بۆ جیهان داوە، هەر بۆیە لە ئێستادا هەوڵی لەناو بردنی دەدرێت.
کۆمەڵگەی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار، لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی ئازادیخواز لە ئێران و ڕۆژهەڵات و بەتایبەت ژنانی تێکۆشەر دەکات، دەنگی خەبات و بەرخۆدانی ڕادیکاڵی ڕۆژئاوا و کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ببیستن و هاوسۆز و پشتیوانی تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی بن.