کەژەکە: لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی سڵاو لە چالاکیە جیهانییەکان دەکەین

کەژەکە سەبارەت بەو چالاکییانەی کە لە شوێنە جیاوازەکان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئەنجام دەدرێن تیشکی خستە سەر پێشەنگایەتیی ژنان  و وتی: ئێمە سڵاو لە چالاکییەکانی ئازادی دەکەین لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنای کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" لەبارەی هەنگاوی "ئازادی بۆ ئۆجالان بۆ پرسی کورد چارەسەری سیاسی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پێشوازی لەو چالاکییانە کرد کە هاوکات لە ١٠٠ شوێنی ناوەندیی جیهان لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ئەنجامیان دا، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە چالاکییەکانی ئازادیی لە دژی پیلانگێڕیی ڕێکدەخرێت، هێز و پشتیوانییەکی گەورە بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەبەخشێت.

 

درێژەی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالیدایە لە ١٠ی تشرینی یەکەم، هەڵمەتێک بە ناونیشانی "ئازادی بۆ ئۆجالان، بۆ پرسی کورد جارەسەری سیاسی" لە ۱۰۰ شوێن لە ٧٤ ناوچەی ناوەندی جیهاندا دەستیپێکرد دژی بارودۆخی بەندکردن کە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد، پئرۆزبایی لەو هاوڕێیانە دەکەین کە بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کردووە، چالاکی هاوکات لە زۆربەی بەشەکانی جیهان لە بەنگلادیش، تۆکیۆ، هیندستان، کینیا، ئەفریقای باشوور، ئەمریکای لاتین تا ئەوروپا بەڕێوەچوو، بەهۆی پێشەنگایەتی ی ژنان لەو چالاکییانەدا، لەسەر ناوی بزووتنەوەی ژنانی کورد سڵاویان لێدەکەین.

 

ئەو چالاکییانە گرنگیی هاودەنگی ئینتەرناسیۆنالیزمی ئاشکرا کرد

دەمانەوێت سەرنج ڕابکێشین بۆ چالاکییەکانی ئازادی دژ بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و پشتیوانیکردنی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەی کورد، سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە دەمانبەستێتەوە بەو چالاکییانەوە، ئەو چالاکییانەی لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجامیدەدەدن، کاریگەری بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهاندا نیشان دەدات، لە هەمان کاتدا، گرنگی یەکخستنی خەڵکی بندەست و ژنان و هێزەکانی دژ بە سیستمەکە سەریهەڵدا، لەگەڵ هاوڕێکانی چینە جیاوازەکان و بەشە کۆمەڵایەتییەکان، چەپەکان، سۆسیالیستەکان، دژە سەرمایەدارییەکان، ژینگەناسان، بەشداری ژنان؛ ئەوە نیشان دەدات کە ژنان و گەل لە خەباتی ڕێکخراودا ئەم یەکگرتووییەی کە لەسەری دامەزراوە پێویستە فراوان بکرێت و گەشەی پێ بدرێت، ئەمە هەڵوێستێکی گەورە دەبێت دژی جەنگ، جینۆساید، فاشیزم، زایەندپەرستی، نەتەوەپەرستی و وێرانکردنی سروشت.

 

هێرش بۆ سەر هەموو کوردان هەوڵی قڕکردنە

ئەو هێرشە قورس و گۆشەگیرییەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامیدا، بووە بە هێرشی کۆمەڵکوژی دژی هەموو کوردان.

 

ناوچە مەدەنییەکان لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و مەخموور و شەنگال بۆردومان دەکرێن و خەڵکی مەدەنی و ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان و هێزەکانی بەرگری دەکوژن، لە کامپی مەخموور کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پارێزراوە، ماڵ و پەرستگاکانی خەڵک بۆردومان کران و ژن و منداڵ بریندار بوون، ئەم هێرشە کۆمەڵکوژیانە گەلی کورد لە خەبات دوور ناخاتەوە بەم مانایە، دەڵێین لەگەڵ خەڵکەکەمان لە مەخموورین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ڕژێمی کوشتاری ئەردۆغان تێکدەشکێت بەرخۆدانی گەورەی گەریلا و ئیرادەی گەلەکەمان سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.

 

سڵاو له هەموو دۆستانی گەلی کورد دەکەین

جارێکی دیکە سڵاو لەو هاوڕێیانە دەکەین کە بەشداربوون لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسی کورد چارەسەری سیاسی"، لەم سەردەمەدا کە جیهانی ئێمە بەهۆی شەڕە پیسەکانی دەسەڵاتەوە سەرووبن بووە، سروشتی مرۆڤایەتی بە پەیامی مرۆیی و نێودەوڵەتی و دیموکراسی و هیواوە جیهانێکی ئازادی بنیادناوە، هیوادارین ئەم چالاکییە لە خەباتی دژە سەرمایەداریدا  نموونەیەک بێت و وەڵامی کۆبوونەوەی دژی سەرمایەداری دڕندانە بداتەوە، دەڵێین بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، کە هی هەموومانە بگاتە سەرکەوتن، بە هێزی تێکۆشانی هاوبەشمان، ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت.