١٦ جار شەنگال بۆردوومان کراوە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر شەنگال، باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، تەنها لە شەنگال ١٦ جار بۆردوومان کراوە.
ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی شەنگال دەکەن و لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە ١٦ جار بۆردوومانی شەنگالی کردووە.
بە پێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نیوەشەودا بەلایەنی کەمەوە ١٦ جار بۆردوومانی ١٠ ناوچەی شەنگالی کردووە، پەیوەست بە دەرنجام و زیانەکانی بۆردوومانەکان زانیاری زۆر بەدەستنەهێنراوە.
ئەو ناوچانەی کە بەر بۆردوومانەکە کەوتوون بەم شێوەیەن:
- چل مێرا و ئامۆد ٤ جار
- ناوەندی شەنگال ٢ جار
- سکێنی جارێک
- شاخی شەهید سیپان جارێک
- گەڕەکی حەی نەسر جارێک
- سیبا شێخ خدر ٢ جار
- هێڵی عەرەبان ٤ جار
- دۆڵی شلۆ جارێک