"هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشێوی قووڵتر دەکەنەوە"
دەم پارتی ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەریکە ئاژاوەگێڕییەکان قووڵتر دەکەنەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە خەڵکی مەدەنی سەردەبڕدرێن. پارتی دی ئێم وتی "داوا لە حکومەت دەکەین کۆتایی بەم سیاسەتانە بهێنێت".
ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان-دەم پارتی، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، داواکاریی هەموو گەلی سووریا بۆ سووریایەکی یەکسان و ئازاد لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە، دەسەڵاتداری ئاکەپەش بۆ قووڵکردنەوەی ئاژاوەگێڕییەکان هەنگاو دەنێت و تەواوی سیاسەتی خۆی لەسەر نەهێشتنی مافەکانی کورد دروست کردووە، هەروەها هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی کورد و خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە دوای تل ڕفعەت، چەتەکان هەوڵی داگیرکردنی منبەجیان داوە و تاوانی وەک ڕفاندنی ژنان و تاڵانکردن و کوشتنی خەڵکی مەدەنییان ئەنجامداوە. ڕاگەیەندرا کە هێرشەکانی سیها کە لە لایەن هیزە چەکدارەکانی تورکیا(TSK) بۆ پاراستنی چەتەکان ئەنجام دراون، قەیرانی ناوچەکە قووڵتر دەکەنەوە و بە پێ ئامارەکان، "لە ئەنجامی هێرشی سیها بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا لە ڕۆژهەڵاتی فورات، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون". داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کۆتایی بەم سیاسەتانە بهێنن.
وەک دەم پارتی، لە رێوەبەری ئێستای سووریا چاوەڕوانی دەکەین کە رێوەبەرییەکی ڕەوا لە سووریا دروست بکات کە نوێنەرایەتی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بێت و لە چوارچێوەی توخمە دیموکراتیکەکاندا تا دامەزراندنی یاسایەکی نوێ و هەڵبژاردنی دیموکراتیک، ئاگربەست لە نێوان لایەنەکاندا دروست بکات.
لە سەرەتاوە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ئاگربەست بسەپێنن و گەڕانەوەی ئاوارەکان جێبەجێ بکەن، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە بکەن و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن.