بە هۆکاری نادیار ئاگر لە شارباژێر کەوتووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر لە سنوری گوندی گەڕەدێ و کانی شێخان لە شارباژێر کەوتووەتەوە و ١٥ دۆنم پووش و پاوان و دار سووتاون.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کە بە هۆکارێکی نادیار، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر لە سنوری گوندی گەڕەدێ و کانی شێخان لە شارباژێر کەوتووەتەوە و بە هۆیەوە ١٥ دۆنم پووش و پاوان سووتاون.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئاگرەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك و ئاگر کوژێنەوەی ناحیەی سیتەك و خەڵکی ناوچەکەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
لە بارەی زیانەکانیشەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە نزیکەی ١٥ دۆنم پووش و پاوان و دەیان داری سروشتی سووتاون، هاوکات توانیان چەندین ڕەز و باخی هاووڵاتیان لە سووتان بپارێزن.