ژنانی ئێزدی: دەبێت دەستی یەک بگرین

ژنانی ئێزدی بە پانێڵی "ژنانی ڕزگاربوو و ژنانی دیل لەلایەن داعشەوە" سەرنجیان بۆ دۆخی ژنانی ئێزدی ڕاکێشا کە تا ئێستاش لەلایەن داعشەوە بە دیل گیراون و چارەنووسیان ڕوون نییە.

شەنگال

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "لە دژی کوشتنی ژنان، ببە دەنگی خۆپاراستن"، دوێنێ ٢٤ی ئایار لە ناوەندی شەنگال بە پیشەنگایەتی کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" پانێڵێک بە ناوی "ژنانی ڕزگاربوو و ژنانی دیل لە دەستی داعش" بەڕێوەچوو، لە پانێڵەکەدا سیمینار پێشکەش کرا و گفتوگۆ لەسەر کوشتنی ژنان و دۆخی ئەو ژنانەی ئازاد کراون و ئەو ژنانەی تا ئێستاش دیلن لە دەستی داعشدان و ئەو سیاسەتەی کە لەسەر دیلەکان جێبەجێ دەکرێت کرا.

 

 حەلیمە شەنگالی کە لە فەرمانەکەدا کەوتە دەست داعش و هاوشێوەی هەزاران ژنی ئێزدی، لەلایەن یەپەگە، یەپەژە، یەژەشە، یەبەشە، یەژاستار و هەپەگەوە ڕزگارکرا و لە پانێڵەکەدا قسەی کرد.

 

"دەبێت یەکگرتوو بین"

حەلیمە شەنگالی، کە ئێستا لە شەنگال دەژی، وتی: ئەوەی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا هاتووە، بەسەر هیچ پێکهاتەیەکدا نەهاتووە، ژن و دایکی ئێمەیان کوشت، بەڵام ژنانی ئێزدی سەربەرزین و هەرگیز ناشکێن، ئێستا ژنانی ئێزدی دەتوانن بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان بکەن و خۆپان بپاریزن،بەداخەوە لە کاتی فەرمانەکەدا متمانەمان بە هەندێک کەس هەبوو، بەڵام باوەڕی ئێمەیان شکاند، ئێستا دەزانین کێ دۆستە و کێ دوژمنە، ئێستا هەزاران ژنی ئێزدی لە دەستی داعشدان، نەک هەر من، ئێستا نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ کەس لە خێزانەکەم گیراون. ئەوەی بینیم و ئەوەی لە کاتی دیلبووندا زۆرترین ئازاری دام؛ دووگیان بوونی کچێکی بچوک بوو، پێی وتم دووگیانەو منیش وتم تۆ منداڵیت چٶن دەبێت دووگیان بیت، چوومە دونیایەکی تر. پاشان دەرابرەی پرسیارم کرد، وتیان منداڵەکەی لێ وەرگیراوە و کوژراوە. ئێمە وەک هەموو کۆمەڵگەیەک مافی خۆمان دەوێت، بەڵام پێش هەموو شتێک مافی خۆمان لە دەوڵەتی عێراق دەوێت، چونکە ئێمە هاوڵاتی عێراقین، دەبێت یەکڕیز بین و بەدوای مافەکانی خۆماندا بگەڕێین.

 

"با دوژمن بترسێت"

هەریەک لە ئەندامانی تاژێ کینێ خدر و نەعیم بەدەل لە پانێڵەکەدا قسەیان کر،  کینێ خدر ڕایگەیاند، هەرگیز فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ لەبیر ناکەن و وتی: فەرمانەکە لەسەر ژن و کچەکانمان کرا، تا کۆتایی بەدوای دۆزی خۆماندا دەڕۆین. هەمووان دەزانن تا تاکە ئێزدییەک دەمێنێتەوە، بەدواداچوون بۆ کەیسی دیلەکانمان دەکەین، ژنانی ئێزدی بە بیری ێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکخست و فێربوون، چوونە تەبقە و ڕەقە و دێرەزۆر و تۆڵەی ژنانی ئێمەیان کردەوە، هەرگیز خیانەتەکەی بنەماڵەی بارزانی لەبیر ناکەین و لە کەسیش ناترسین. هەرگیز نابێت ببینە کۆیلەی دوژمن و با دوژمن بترسێت.

 

"نابێت ئەو زیندانیانەی ئازاد کراون وڵات بەجێبهێڵن"

نەحیم بەدەل تیشکی خستەسەر ڕۆیشتنی دیلە ڕزگارکراوەکان بۆ دەرەوەی وڵات و وتی: دەمانەوێت دیلەکانمان ڕزگار بکەین و هیوا و داواکاریم لە بنەماڵەی دیلەکان ئەوەیە کە لەسەر خاکی خۆیان بمیننەوە، داوای مافی خۆیان بکەن، نابێت فەرمانەکە لەبیر بکرێت. دیلەکانمان دوای ڕزگاربوون وڵات بەجێدەهێڵن، بەمەش شوێنەواری فەرمانەکە لەدەست دەچێت و لەبیر دەکرێت، دەمانەوێت دیلە ئازادکراومان لەسەر خاکی خۆیان بمێننەوە و داوای مافەکانیان بکەن. پێویستە دیلەکانمان بزانن کێ فەرمانەکەی ئەنجام داوە، کێ پاڵپشتی و هاوکاری داعشی کردووە، بەڵام حکومەتی عێراق لە کاتی فەرمانەکەدا پێش ماڵی بارزانی جێی هێشتین، ئێستا حکومەتی عێراق دەیەوێت جارێکی تر بە ناوی ئەمنییەوە هێرش بکاتە سەر شەنگال، پلانەکەیان لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەوە بوو کە پێکهاتەی ئێزدی بە تەواوی لەناوببەن، بەڵام پلانەکەیان لەو کاتەدا بەهۆی بیری سەرۆک ئاپۆ و شەڕڤانانەوە نەگەیشتە ئامانجی خۆی، ئێستا دەیانەوێت بە شێوازی جیاواز ئەو کارە بکەن، بەڵام ئێزدییەکان ئیتر وەک پەێشتر نین.

 

"ئامانجمان ڕزگارکردنی هەموو ژنانی ئێزدییە"

سەحەر حەسەن مەهڤان، وتەبێژی دەزگای پشتگیری ژنانی ئیزیدی وتی: پانێڵێکمان بۆ ژنانی دیلی دەستی داعش ڕێکخست، ئامانجمان ڕزگاکردنی هەموو ژنانی ئیزیدیی دەستی داعشە، لە سیمینارەکانی پانێڵەکەدا وتار پێشکەش کرا، ژنانی ئێزدی ئازار و ناخۆشیەکانیان دەربڕی، بەردەوام دەبین لە خەبات و بەرخۆدانمان بۆ ڕزگارکردنی هەموو ژنێکی دیل.