لە بەردەڕەش منداڵانی خوار ١٨ ساڵ مارە دەبڕدرێن
لە بەردەڕەش منداڵانی خوار ١٨ ساڵ لەلایەن مامۆستایانی ئاینییەوە مارە دەبڕدرێن و داواکاری گشتی دهۆکیش ڕایدەگەیەنێت، "ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک رووبدات بەپێی یاسا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ٢٠ی شوبات داواکارى گشتى بەردەڕەش لە ڕوونکردنەوەیەکی یاساییدا کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافى بەردەڕەشی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە، کە هەر منداڵێک لە خوار تەمەنی یاسایی مارە ببڕدڕیت ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە چەندین منداڵی خوار تەمەنی یاسایی و بە تایبەت خوار تەمەن ١١ ساڵ لەلایەن مامۆستایانی ئاینییەوە مارە بڕدراون، بەپێی ڕوونکردنەوە یاساییەکە، داواکاری گشتی دهۆک ئاشکرای کردووە، کە منداڵانى خوار تەمەنى یاسایی و دور لە یاسا لەلایەن مامۆستایانى ئاینییەوە مارەییان بڕواە و جەختیش دەکاتەوە ئەم سەرپێچییە روبداتەوە بەپێی یاسا رێکارەکان دەگرنەبەر.
داواکاری گشتی بەردەڕەش لەو ڕوونکردنەوەیەدا ئەوەشی وتووە: تێبینى کراوە چەندین هاوسەرگیریی بەشێوەى سەرپێچى یاسایی ئەنجام دراون. لە نووسراوەکەدا هاتووە "ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک رووبدات بەپێی یاسا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".