یەپەژە: پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند: پێویستە تێکۆشان زیاد بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە، کاتی ئەوە هاتووە ئەم هێرشانەی کۆماری تورکی فاشیست ڕابگرین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" سەبارەت بە هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی و هەڕەشەی گەڕانەوەی داعش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

 ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

 گروپە جیهادییەکان و هێزێکی وەک تەحریر شام- هەتەشە، کە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە لەسەر بنەمای چەمکێک ئامادەکرابوون و لەلایەن کۆماری تورکیاوە بەڕێوەدەبرا، بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگ و بەرخۆدانێک ببنەوە، گەیشتنە شام، ڕژێمی بەعسی تەمەن ٦١ ساڵ لە ماوەی کورتی ١٢ ڕۆژدا ڕووخا، هۆکاری شکستی ڕژێم بەبێ بەرخۆدان لە ماوەیەکی وا کورتدا ئەوە بوو کە پێداگری لەسەر پاراستنی دۆخی ئێستا هەبوو و کۆنەپەرستانە مامەڵەی کرد لە چارەسەرکردنی سەرەتاییترین کێشەکان بەتایبەت پرسی کورد، ئەگەر ئیدارەی ئەسەد هەنگاوی بۆ دیموکراسیکردنی سووریا بنابا، ئەمڕۆ ئەم دۆخە سەری هەڵنەدەدا.

 

ئەم کەشوهەوای سەرکەوتنە کە جیهادیەکان دروستی دەکەن کاریگەری کاتی خۆی دەبێت، سووریای نوێ کە بەم عەقڵیەتە دروست دەبێت، لە دروستکردنی ئەفغانستانی دووەم تێناپەڕێت، بەڵام سووریا لە مێژووەوە شوێنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان بووە، ئێمە سەرمان سوڕدەمێنێت کە دەبینین هەندێک کەس چۆن دڵخۆشن بەم دۆخە بێ ئەوەی چاویان لە پێکهاتەی کۆمەڵناسی سووریا بێت وەک ئەوەی ئاگاداری ئەو کۆمەڵکوژییانە نەبن کە ئەم سیستمە دەیھێنێت.

 

بێگومان دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیارە لەو شەڕەی کە گەلی سووریا ١٣ ساڵە تێیدایە، لەم ١٣ ساڵەدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەمیشە هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێستا لە ڕێگەی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا کە خۆی داعشە، هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بونیاد نراون، هێزەکانمان بە سەرۆکایەتی یەپەژە، ناوچەکەیان لە بەڵایەکی گەورەی وەک داعش ڕزگار کردو ناوچەکەیان کردە دوورگەیەکی ئاشتی کە هەموو گروپە ئایینی و نەتەوە جیاوازەکان بە ئارامی و بەختەوەری دەژین، بەڵام ئەم ناوچە ئاشتییەی ئێستا بووەتە ئامانجی داگیرکاری تورکیا، ئەم خاکانە کە لە لایەن سوپای ژنان و گەل و هێزەکانی قەسەدەوە بە پێشەنگایەتی یەپەژە پارێزراون، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی داعش و کۆماری تورکیا بوونەتەوە.

 

لەم پڕۆسەیەدا مەترسی گەورە بۆ کورد، عەرەب، دروز، ئەرمەنی، ئاشووری و سریانی هەیە کە پێکەوە دژی داعش و کۆماری تورکیا شەڕ دەکەن و دەستکەوتەکانیان دەپارێزن، لەلایەک لەبەرئەوەی پێکهاتەکانی خۆبەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ بەئامانج دەکرێن و لەلایەکی دیکەشەوە میت دەیەوێت دەستی بگاتە هەندێک هۆز و هەوڵی کۆکردنەوەی خەڵک دەدات، لەسەر ئەم بنەمایە دەیانەوێت هێرش یان ئیستفزازی دژی هێزەکانمان ڕێکبخەن، بۆ ئیستفزازی پێکهاتەکان و هەندێک گروپ و هۆزی عەرەبی لە ناوچەکانی ڕەقە و تەبقا و دێرەزوور. وەک یەپەژە، ژنانی عەرەب لە لوتکەدا، داوا لە هەموو کۆمەڵگەکەمان دەکەین، نەکەونە بەر ئەو یاری و فێڵانە.

 

لە چوارچێوەی ئەم چەمکە هێرشەدا، میت پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر کامپی هۆڵ و ئەو زیندانانەی کە دیلەکانی داعشی تێدا ڕاگیراون.

 

"لە هەموو ڕوویەکەوە لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییین"

بەشێک لە چەتەکانی داعش لەو زیندانانە ئازاد کران کە بەهەمان شێوە لەلایەن هەتەشە بەتاڵ کرابوون، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرێمەکەمان لەژێر هەڕەشەیەکی نوێی داعشدایە، مەترسی کەوتنە دەست داعش یان گروپە بیرمەندەکانی داعش لە سووریادا، مەترسی کۆنترۆڵکردن لە سووریا زۆر زۆرە، ئەمڕۆ دەیانەوێت داعش کە پڕۆژەیەکی کۆماری تورکیایە بەناوی جیاوازەوە ڕەوا بکەن و بوونی لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی قبوڵ بکەن.

 

لەم بابەتەدا داوا دەکرێت چارەنووسی ناوچەکە ڕادەستی دواکەوتووترین زلهێزەکانی جیهان بکرێت، بەڵام ڕۆژئاوا خەباتی هاوبەش لەگەڵ گەلان و ژنانمان لە ژێر پێشەنگایەتی یەپەژەدا وەک مەیدانی ئومێد بۆ گەلی ناوچەکە و مرۆڤایەتی بەرز دەکاتەوە، لە هەموو ڕوویەکەوە لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییین.

 

لە تل ڕەفعەت و مەنبج و ئێستاش کۆبانێوە، دوا ئامانجی هێرشەکانی کۆماری تورکیا و چەتەکانی، یان چەتەکانی داعش، داگیرکردن و لکاندنی تەواوی ڕۆژائاوایە، داوا لە گەل و ژنانی جیهان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەنگیان بەرز بکەنەوە و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن.

 

ئەمڕۆ یەپەژە لە هەموو بوارێکدا دژی هێرشی چەتەکانی داعش کە ڕاستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێوەدەبرێن، بەرخۆدان دەکات و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت لەم بەرخۆدانە.

 

هەموو زلهێزەکانی جیهان ستایشی بەرخۆدانی یەپەژە دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر لە ستایش، پێویستی بە فراوانکردنی ڕیزەکانی بەرخۆدان هەیە ،پێویستە خەبات زیاد بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە،  ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەم هێرشانەی کۆماری تورکی فاشیست ڕابگیرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.