چەتەکانی تورکیا ژنێکیان کوشت و منداڵێک بریندارە
چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر پردی قەرەقۆزاخ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ کوژرا، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵیش بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر پردی قەرەقۆزاخی سەر بە کانتۆنی فورات هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک کە ١١ کەسی تێدابوو.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا زاهیدە کوسی تەمەن ٦٠ ساڵ کوژرا و نەوەیەکی بەناوی جوان بەرکەل تەمەن ٨ ساڵ بریندار بوو.