لە شاری ئێلک دیلان بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕی منداڵبوون گیانی لەدەستدا

لە ئێلک دیلان دورموش بەهۆی ئەوەی پزیشکی منداڵبوون نەبووە، بەهۆی خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بەناوی دیلان دورموش کە دووگیان بوو، بەهۆی ئازاری منداڵبوونەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی دەوڵەتی ئێلک لە شاری شرناخ، ڕاگەیەندرا کە لەبەر ئەوەی "پزیشکی منداڵبوون نییە" هیچ دەستێوەردانێک نەبووە و گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان؛ دیلان دورموش دووگیان بوو ب منداڵی دووانە، لە ماڵەوە یەک منداڵی لەدایکبوو، پێش ئەوەی منداڵی دووەمی لەدایک بێت، باری تەندروستی سەخت بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

 لە نەخۆشخانە پێیان وتووە "پزیشکی منداڵبوون نییە" و هیچ دەستێوەردانێک نەکراوە، دوای ماوەیەک منداڵی دووەمی لە نەخۆشخانە لەدایکبوو، دیلان دورموش بەهۆی خوێنبەربوون لە کاتی منداڵبووندا گیانی لەدەستدا.