ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی قاهیرە بەشداری هەڵمەتی هاوپەیمانێتی نادای کرد
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە قاهیرە، بەشداری لە هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانێتی نادا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی کرد.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە قاهیرە، داوای لە دەسەڵاتدارانی رژێمی ئێران کرد دەستبەرداری بڕیارەکەیان بن بۆ دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە دژی وریشە مورادی، چالاکوانیی مافی ژنان و زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ئێڤین کرد.
دوای ئەوەی هاوپەیمانێتی نادا داواکارییەکی بۆ واژۆکردنی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان لە دژی وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنان دەستپێکرد، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە قاهیرە دژایەتی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە هەموو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، لە دژی خەباتکاران و چالاکوانان دەربڕی.
ئەم ناوەندە داوای لە هەموو دامودەزگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کرد کە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو سزا ناڕەوایە و هەروەها داوای لە دەوڵەتە زلهێزەکان کرد کە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوەی جێبەجێنەکردنی ئەم سزایە.
ئەم ناوەندە داوای لە هەموو ڕێکخراوە یاسایی و سیاسی و ژنان و ڕۆشنبیرییەکان کرد کە کۆببنەوە و دژایەتی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە ناڕەوا دەرببڕن و داوا بکەن جێبەجێکردنی ڕابگیرێت.
یەکێتی ژنانی دیموکراتی هەرێمی (نادا) لەژێر ئیدانەکردنی سزای لەسێدارەدان، داواکارییەکی بۆ واژۆکردنی ناڕەزایەتییەکان بەناونیشانی "نا بۆ سزای لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" دەستپێکرد کە ئەم داواکارییە بۆ کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ژنان نێردراوە.