ئەناتۆمی شەڕێکی تایبەت: ئەو ڕزینەی کە لە تاکەوە بۆ کۆمەڵگە بڵاودەبێتەوە
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت: لە شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دیاردەی ژن لە ناوەندی چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکاندایە، بۆ ئەمجارە دروشمی بنەڕەتیمان دەبێت شکاندنی گەورەی زایەندی سێیەم بێت لە پیاواندا.
کیبریە ئەڤرەن
ناوەندی هەواڵ- مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە سیستمێکی پیاوانەی خوڵقاندووە، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵ دەبێتەوە. ئابووری، ئیکۆلۆژی، سیاسەت، ڕەگەزی کۆمەڵایەتی، سیاسەتی شوناس و پێکهاتەی ڕەوشتی کۆمەڵگە، گرنگترین نموونەی ئەم قەیرانەن، ئەم قەیرانە کە بە 'جەنگی جیهانی سێیەم' ناودەبرێت، لە جیهاندا بە گشتی و بەتایبەتی لەو جوگرافیایەی کە تێیدا دەژین، لە دۆخی گەیشتن بە بەرزترین ئاستی سەردەمی ئێمەدایە، ساڕێژکردنی ئەم قەیرانە لەسەر گەل پێکدێت و کاریگەری درێژخایەن و وێرانکەر دروست دەکات، ئەگەر ڕێگری لێ نەکرێت هێندەی تر قووڵتر دەبێتەوە.
پێناسەی قەیرانی کۆمەڵگە بە زاراوە گەلێکی وەک کوشتنی ژن و منداڵ، مردن، هەژاری، دەستدرێژی، هەراسانکردن، ماددە هۆشبەرەکان، لەشفرۆشی، توندوتیژی بە یەکپۆشی، کۆچبەری، پەنابەران، شەڕی تایبەت، سروشت و کوشتنی یاسا دەردەبڕدرێت، ئەم بابەتە، لەگەڵ تێپەڕبوونیدا دەبێتە کێشەیەک کە زیاتر باسی لێوە بکرێت و بنووسرێت، ئێمە شەرم دەکەین چونکە دەبێت ڕووبەڕووی ئەم ڕاستییە ببینەوە؛ بەڵام سیستمی پیاوسالاری شەرم لە کارەکانی ناکات.
هەر ڕێگایەک بۆ شەڕێکی تایبەت بەردەستە
لە ماکیاڤێلیەوە کە لە سەردەمی ئێمەدا "هەر ڕێگایەک بۆ ئامانج دەبینێت"، ململانێی دەسەڵات، توندوتیژی، سیاسەت وەک ئامرازێک، یەکێکە لە نموونە هەرە دیارەکانی ئەم پرۆسەیەیە، شەڕ تەنیا ئامرازی توندوتیژی نییە؛ هەروەها بە شێوازی جیاواز وەک ستراتیژییەکی سیاسی تاقیکراوەتەوە، توندوتیژی ڕێگای چوونە ناو ژیانی کۆمەڵگە دەکاتەوە، کاردانەوەی مرۆڤەکان لاواز دەکات بەرامبەر ئەوەی ئەزموون دەکرێت، توندوتیژی زیاترە لە چالاکیەکی جەستەیی، دەبێتە نۆرمێکی کۆمەڵایەتی، ئەم دۆخە دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی بەتایبەتی دژی ژنان و منداڵان و نایەکسانی ڕەگەزی لە کۆمەڵگەدا، چەمکەکانی ناسنامەی پەیوەست بە جەستەی ژن و کۆمەڵگەی ڕەگەزی، دەبنە ناوەندی شەڕ و ململانێکان، تێکچوون و لەناوبردنی ڕەوشتی، وەک بێبەزەییانەترین ڕووخساری ئەم قەیرانە لەبەردەمماندا دەردەکەون.
ڕەنجخواردن و قڕکردنی زهنییەت
کۆیلایەتی سیستمێک نییە تەنها بە هێز و فشار گەشە بکات، کاریگەرترین ڕێگا بۆ بەردەوامکردنی کولتووری کۆیلایەتی، لەناوبردنی عەقڵیەتە، لەم شەڕەدا تەنیا بەشێک لە خاکەکە داگیر نەکراوە؛ لە هەمان کاتدا ئەو خاکەی کە دەبێت داگیر بکرێت و ئەو بەهایانەی کە دەبێ بخرێنە ژێر دەستی خۆیان، دەبێت بۆ خاوەنەکەی شێوازی شەڕی تایبەت و زهنییەت بەکاربهێندرێن، ئەم شێوازانە بریتین لە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، پڕوپاگەندەی ئاژاوەگێڕی (میدیا)، بێ مۆڕاڵکردن، بێڕێزیکردن، بێناونیشانی، لەشفرۆشی، مادەی هۆشبەر، دەستدرێژی، قڕکردنی کولتووری، تاڵانی ئیکۆلۆژی، لەناوبردنی بەها مێژووییەکان، تۆقاندنی ڕەوشتی، ترس و پراکتیزەکردنی دیکە.
شەڕێکی بێ ڕێسا و بێ ڕەوشت
شەڕی تایبەت، وەک ناوەکەی دەریدەخات، جگە لە بەئامانگرتنی کۆمەڵگە، هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە لە کۆمەڵگەدان. ئەوان بۆ هەر مرۆڤێک کار بە 'تایبەت' دەکەن، لە ژیانی کەسەکە و لایەنە بەهێز، لاوازەکانی، خواردن و شێوازی ژیان و هەست و ڕق و کینە دەکۆڵنەوە، بەدوای سووددا دەگەڕێن و تایبەتمەندییە سەرەتاییەکان وەک پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەخەنە ژێر چاودێری و بەم واتایەش شەڕی تایبەت کار بۆ تێکدان و جیاکردنەوەی ناسنامەی مرۆڤەکان و ژیانی ئەوان دەکات، ئەو مرۆڤەی لە سروشتی خۆی دابڕاوە، هەم لە بەهای خۆی و هەم لە بەهای کۆمەڵگە نامۆ دەبێت و دەچێتە ناو پڕۆسەیەکی خراپبوونەوە.
شەڕی تایبەت بە "جەنگی بێ یاسا"ش ناسراوە، ئەم دەستەواژەیە دەربڕینێکە کە لە دەرەوەی یاساکانی نەریتی شەڕ ئەنجام دەدرێت، کە سنووری ڕەوشت لەبەرچاو ناگرێت، لەم ساڵانەی دواییدا ئەم جۆرە شێوازانەی شەڕ یەکێکە لە نموونە هەرە دیارەکانی میتۆدی زەوتکردن. زەوتکردنیش بووەتە یەکێک لە پراکتیزە تایبەتمەندەکانی دەسەڵاتی سەرکوتگەر، ئەو زانیاریانە دەبینێت و بەدوایدا دەڕوات و دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە لە 'وەک ئەوەی نیگەران بێت'. دەسەڵات لە هەموو شوێنێکی ژیانی خەڵکدا لە ڕێگەی شێوازی دابەشکردنەوە بڵاودەبێتەوە، ئەم پڕۆسەیە هەوڵدەدات پەیوەندییە تاکەکانی ناو کۆمەڵگەو هزرو ڕێبازەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.
زەوتکردن: شێوازێکی تایبەتی شەڕە
ئامانجی دەوڵەت لە زەوتکردن ئەوەیە کە کەسەکە بخاتە ناو 'تۆڕەکەی' خۆیەوە، ئەم کەسە دوای زانینی هەموو تایبەتمەندییەکان دەتوانێت دژی بەها کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان بێت، لەم ساڵانەی دواییدا لە کوردستان زۆر کەس بەم شێوازە سیخوڕییان بەسەردا کراوە، بە سیاسەتی سیخوڕی، کۆمەڵگە متمانە بە یەکتر ناکەن، دەیانەوێت ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵایەتیکردن دابەش بکەن، و کەسانێک دروست بکەن کە هەمیشە گومانیان لە یەکتر هەبێت.
ستراتیژی شەڕی تایبەت؛ زیاتر لەسەر ژن و پیاوی گەنج کاردەکات، لەم ساڵانەی دواییدا، لە شارەکانی کوردستان وەک جۆلەمێرگ شرناخ، وان، ئامەد، دێرسیم، دەکرێت 'جۆری تایبەت' جل و بەرگ و شێوازی ژیان و داب و نەریتی بدۆزرێتەوە. ئەم 'جۆرە تایبەتانە' زیاتر ئەو شوێنانە هەڵدەبژێرن کە گەنجان دەچن بۆ زیادکردنی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانیان. ئەم شوێنانە بریتین لە کافێ، هۆڵی کۆنسێرت، خوێندنگە و هۆڵەکانی خوێندن، لێرەدایە کە هاوڕێیەتی لەگەڵ گەنج و ژن دروست دەکەن و دەیانخەنە ناو 'تۆڕ'ەکانیانەوە. لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی گەڕان بەدوای ئازادیدا لەم ساڵانەی دواییدا دەرئەنجامی ئەم تەڵە دامەزراوانەیە.
شەڕی تایبەت خۆپاراستنی کۆمەڵگە دەکاتە ئامانج
دیارترین تایبەتمەندی شەڕی تایبەت ئەوەیە کە ڕاستییەکان دەشێوێنێت، ڕژێمە سەرکوتکەرەکان توندوتیژی بەرامبەر بە ڕێکخراوەکانی ژنان کە لە دەرەوەی کۆدی بۆماوەیی خۆیانن، ناڕازییان، ڕۆژنامەنووسان، پارتە سیاسییەکان و تەڤگەرە ئیکۆلۆژییەکان زیاد دەکەن، ئەم دۆخە سەرچاوەی خۆی لە دەسەڵاتەوە هەیە کە بوونی ئەو گرووپانە بە مەترسی دەزانن.
لێرەدا ئامانجی سەرەکی بڵاوکردنەوەی ڕێکخستنی ئەم بەرهەمهێنەرانە و خۆپاراستنیانە، کاتێک ڕێکخستن لاواز بوو، مرۆڤەکان بە تەنیا دەمێننەوە، تاکەکان-کۆمەڵگەیەک کە بێبەشن لە هەر جۆرە کارامەیییەکی خۆپاراستن، دابەش دەکرێن، لاواز و دابەش دەبن، کراوەن بەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەکدا، توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە، چونکە مرۆڤەکان بێبەشن لە ڕێکخستن، بێ پاراستن لە بەرامبەر هەڕەشە ڕاستەقینەکاندا دەمێننەوە، کۆمەڵگەیەک کە بەبێ پاراستنی سروشتی مابێتەوە، ڕووبەڕووی قڕکردن دەبێتەوە.
"شکستی زایەندی لەلایەن پیاوانەوە"
لە کۆتاییدا؛ مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، وەک دەربڕینی پرۆسەی مێژوویی، مرۆڤی دەسەڵاتدار و ژێردەستەیی سیستمی ڕەنجخۆر شەڕ لەخۆدەگرێت، بۆ کۆتایی هێنان بە قڕکردنی ژنان، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: لە شارستانیەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دیاردەی ژن لە ناوەندی چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکاندایە، بەبێ دووبارەکردنەوەی ئەو کورتە مێژووە، بۆ ئەمجارە دروشمی سەرەکیمان دەبێت بەدیهێنانی سێیەمین گەورەیی ڕەگەزی لە لایەنی پیاوانە بێت، بێ ئەوەی یەکسانی کۆمەڵایەتی بەدی بهێندرێت، هیچ ئازادییەک و داواکارییەک بۆ یەکسانی مانای نییە و بەدی نایەت، توخمە هەمیشەیی و هەمەلایەنەی دیموکراسیکردن، ئازادی ژنانە، لاوازترین لایەنی سیستمەکە کە سەرەتا ژنانی وەک ئامڕازێک بەکارهێنا، کێشەی ژنانە، ئەو دیاردەیەی کە سەردەمانێک پێی دەوترا چینی کرێکار، بە باشترین شێوە ڕۆڵی خۆی لەسەر ژنان دەگێڕێت.
پێویستە ژنان لە شەڕی سیستمی پیاوی زۆردار، لە مەیدانەکانی کۆمەڵگەدا خەباتێکی جەستەیی و دەروونی بەهێز نیشان بدەن بۆ وەستاندنی شەڕ لە دژی سیستمی باڵادەستی پیاوانە و زەوتکردن و پیلانگێڕی و سیاسەتی شەڕی تایبەت، پرەنسیپی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەردی بناغەی ئەم خەباتەی پێکهێنا، ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەکەدا، زیاتر لە ئازادی، کلیلی گەڕانەوەی کۆمەڵگایە.
*سەرچاوە: دەقەکە لە ژمارەی ٩١ی گۆڤاری ژن وەرگیراوە بە سەردێڕی "دژی دادپەروەری پیاوان، خۆپاراستن" بڵاوکراوەتەوە.