دوای مێژوویەکی پڕ لە خەبات سەلوا ئەبو خەزرا کۆچی دوایی کرد

سەلوا ئەبو خەزرا، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی گشتی ژنانی فەڵەستین، پاش خەباتێکی پڕ لە کار و قوربانیدان، لە لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد.

غەززە

 

یەکێتی گشتیی ژنانی فەڵەستینی دوێنێ ١٥ی تشرینی دووەم، لە بەیاننامەیەکدا کۆچی دوایی چالاکوان سەلوا ئەبو خەزرا، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی گشتی ژنانی فەڵەستینی، لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە تەمەنی ٩٤ ساڵی ڕاگەیاند.

 

لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە سەلوە ئەبو خەزرا، یەکێک لە یەکەمین سەرکردەکانی یەکێتی گشتی ژنانی فەڵەستین دەکەین، کە ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خەبات بۆ ئازادی گەلەکەی و کەرامەتی نیشتمانەکەی، ئەو کەسایەتییەکی سەرکردایەتی بوو بە شێوەیەکی نایاب، کە ئیرادە و خۆڕاگری و باوەڕ بە دادپەروەری دۆزی فەڵەستین تێکەڵ کرد و بەشدارییەکی کاریگەرانەی کرد لە پێشخستنی ڕۆڵی گەلی فەڵەستین.

 

ئاماژە بەوەکراوە، سەلوا ئەبو خەزرا ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە بەهێزکردنی ژنانی فەڵەستینی، جا چ لە ڕێگەی پێگەی سەرکردایەتییەکەی لە یەکێتییەکەدا بێت یان لە ڕێگەی هەوڵە مەیدانییەکانی لە فێرکردن و پەروەردەکردنی منداڵانی پەنابەرانی فەلەستینی، وەک چۆن قوتابخانەی “دار ئەلحەنان”ی لە ساڵی ١٩٩٩ دامەزراندووە لە کوێت کە بۆ دەیان نەوەی نوێنەرایەتی چرایەکی پەروەردەیی دەکرد.

 

یەکێتییەکە لە بەیاننامەکەیدا پشتڕاستی کردەوە کە سەلوا ئەبو خەزرا، ئەندامێکی چالاکی سەرکردایەتی فەلەستین بووە، لە ڕێگەی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی و ڕاوێژکاری بزووتنەوەی فەتح و هەروەها ئەنجومەنی نیشتمانی و ناوەندی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، یەکێتی گشتی ژنانی فەڵەستینی ماندوونەناسانە کاریان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بەرخۆدان و گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا، هەروەها لە ڕێگەی ئەو پۆستانەی کە بەدەستیەوە بووە، دەنگێکی بەهێز بووە بۆ ژنانی فەڵەستینی لە هەموو ئاستەکاندا، هەوڵەکانی تەرخانکردووە، بۆ گەیشتن بە یەکسانی و پیرۆزکردنی مافەکانی ژنان لە چوارچێوەی خەباتی نیشتمانیدا.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، سەرەڕای ئەو ئاستەنگییانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، سەلوا ئەبو خەزرا بە هیوای سەرکەوتن و ئازادیی خۆی چەقبەستوو ماوەتەوە، پێیوابوو نەوەکانی فەڵەستین نەوە لە دوای نەوە خەبات دەگوازنەوە و ئیرادەی گەل ناشکێت.

 

ئاماژە بەوە کراوە، بە کۆچی دوایی سەلوا ئەبو خەزرا، فەلەستین یەکێک لە دیارترین هێما ژنەکانی لەدەست دەدات، کە وەک مۆدێلێکی ئیلهامبەخش بۆ ژنانی سەرکردە کاری کردووە و خەبات و میراسی پەروەردەیی ئەو وەک شایەتحاڵی بەخشینی ئەو و باوەڕی بەوە دەمێنێتەوە کە ژنانی فەڵەستینی هاوبەشێکی جەوهەرین لە بونیادنانەوەو بەرگریکردن لە نیشتمان و کە یادەوەرییەکەی لە ڕۆحی نەوەکاندا بە نەمری دەمێنێتەوە.