بە سەردانی ماڵان و شوێنە گشتییەکان گوندنشینان لە مەترسییەکانی مین ئاگادار دەکرێنەوە

دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاوی کردەوە، له‌رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پێدانى ڕێنمایی گوندنشینانیان ئاگادار دەکرێنەوە له‌ مه‌ترسییه‌كانى مین.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای گشتی کاروباری مین-ی هەرێمی كوردستانی سەبارەت بە ئاگادار كردنەوەی گوندنشینان لە مەترسییەکانی مین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، تیمه‌كانی یەک و دوو هۆشیاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی گوندنشینانیان له‌ گوندى وڵیاواى سه‌ر به‌ شارەدێی زه‌لانى سنوورى شارباژێڕیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەكەمان سەردانی ماڵه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌كانیان كردووە و له‌ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ر و پێدانى ڕێنمایی، گوندنشینانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى جه‌نگی.

 

دەزگای گشتی کاروباری مین ئەوەشی خستەڕوو، چوونى تیمه‌كانمان بۆ گونده‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و ئامانجیش لێى بۆ زیاتر پاراستنى گیانى هاوڵاتیانه‌.