دەوڵەتی تورکیا زیان بە ماڵی گوندنشینان دەگەیەنێت
شەوی ڕابردوو بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە، پارچەی گولـلە تۆپ کەوتوونەتە ماڵانەوە و زیانێکی زۆری مادییان بە گوندنشینان گەیاندووە

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورک، گوندی گوهەرزێی سەر بە شارەدێی دێرەلوکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆپباران کرد.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان و ئەو وێنانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتوون، پارچەی گولـلە تۆپ کەوتوونەتە ماڵانەوە و زیانێکی زۆری مادییان بە گوندنشینان گەیاندووە.
جێی ئاماژەیە. هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بە چڕی لە مانگی حوزەیرانەوە بەردەوامی هەیە و نزیکەی ٤٠٠ گوند لە سنور بادینان و ئامێدی چۆڵکراون، یان مەترسی چۆلبوونیان لەسەرە