"ئەسیری غەززە" ڕۆمانێکی وێژەیی کە باسی بەرخۆدان دەکات

نووسەر ئەمەل محمد ئەبو سەیف باسی لەوە کرد کە لە غەززە جگە لە توندوتیژی و وێرانکاری، زۆر ئەزموونی بەرخۆدانی هەیە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کاتی شەڕدا دەستی بە نووسینی ڕۆمانی "ئەسیری غەززە" کردووە، مەبەستیشی پێناسەکردنی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە.

نەغم کراجە

 

غەززە- ڕۆمانی "ئەسیری غەززە" کە لە کاتی شەڕی غەززەدا نووسراوە، باس لە ئازارەکانی ژنانی فەلەستینی دەکات، له ڕۆمانه که دا بارودۆخیان وەک چۆن له نێوان مردن و کۆچدان وەسف دەکرێت و ئیرادەی خۆیان له بەرامبەر مردن و وێرانکردنی شارەکەیان نیشان دەدەن. ئەم ڕۆمانە کە باس لە سەختیەکانی ژنانی فەلەستینی دەکات، خەباتی ئەوان بۆ ژیان و پاراستنی ناسنامەکەیان بەڵگە دەکات.

 

ڕۆمانی "ئەسیری غەززە" لە نووسینی ژنێکی گەنجی فەلەستینی، تەنیا بەرهەمێکی وێژەیی نییە، هەروەها ئەم ڕۆمانە ئازارەکانی ژنانی فەلەستینی لە ژێر ئاگری شەڕدا بە جیهان دەگەیەنێت، باسی ئەو ژنانەی کە شاهیدی مردن و کۆچ بوون بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، پاڵەوانی ڕۆمانەکە بەناوی ئاتەر باس لە واقیعی ژنانی فەلەستینی دەکات.

 

لە ڕۆمانەکەدا ئەسیرا دەبینین کە ماڵەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە و خوشکەکەی ژیانی لەدەستداوە و خۆی بە برینداری لە داروپەردوو ڕزگاری بووە، هەروەها باس لە دەیان ژن کراوە کە لەگەڵ ئازارەکانیان شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن. ڕۆمانەکە نیشان دەدات کە مرۆڤەکان چۆن بە ئومێدەوە دەتوانن لە وێرانە ژیان دروست بکەن، هەروەها ڕۆمانەکە زانیاری لەسەر ژیانی ئەو نووسەرەی تێدایە کە لە کەمپی نوسەیرات گەورە بووە، نووسەر وەک پاڵەوانی ڕۆمانی ئەسیرا دەزانێت شەڕ و کۆچ چەند سەختە.

 

تیشک دەخاتە سەر بوونی کولتووری

ئەمەل محمد ئەبو سەیف، بە وتەی؛ "ئەسیرا تەنها کارەکتەری خەیاڵی نییە، بەڵکو هێمای ئەو ژنەیە کە ڕۆژانە ئازارێکی زۆر دەچێژێت،ژنانی ناو ڕۆمانەکە دەزانن کە تەنیا بە ئیرادەیەکی بەهێز دەتوانن لەو دەریای ئازارەدا بژین. ئیرادەیەکی جەستەیی و دەروونی نیشان دەدەن"، ڕۆمانەکە لە وردەکارییەکانی ئازارەکان تێدەپەڕێت، شوناسی فەلەستینی پیشان دەدات، لەبەرئەوەی ئیسرائیل نەک تەنها ژیانی فەلەستینییەکان، بەڵکو کولتوور و مێژوو و میراتەکانیشیان دەکاتە ئامانج، ڕۆمانەکە سەرنجی بۆ ئەم بوونە کولتوورییە ڕادەکێشێت.

 

"لە ڕۆمانەکەدا هاوکات لەگەڵ وێرانکاریدا، باس لە ئەزموونەکانی مرۆڤە خۆڕاگرەکان کراوە"

نووسەر باس لەوە دەکات کە وێژە بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو شتانەی کە دەژین و ڕاگەیاندنیان بۆ داهاتوو گرنگە. هیوای ئەو ئەوەیە کە پەرتووکەکە یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە هەموو لایەنەکان بۆ دۆزی فەلەستین و بانگەوازەکانیان بۆ پشتیوانی.

 

ئەمەل محەمەد ئەبو سەیف دەڵێت، ئامانجی لە گێڕانەوەی بەسەرهاتوویی ئەسیر ئەوەیەکە کە ببێتە دەنگی هەموو ژنانی فەلەستینی و لە کۆتاییدا دەڵێت: "لە غەززە هاوکات لەگەڵ توندوتیژی و وێرانکاری، ئەزموونی ئازاربەخش و خۆڕاگرانەی مرۆڤەکان زۆرن".