دانیشتووانی مەخموور: بە تێکۆشان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دەهێنین

دانیشتووانی کامپی مەخموور بۆ ئیدانەکردنی پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە مەیدان.

مەخموور

 

دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی شەرمەزار کردنی ٢٦ەمین ساڵیادی پلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا دژی ڕێبەری گەلی کوردیان چوونە مەیدان، لە ڕێپێوانەکەدا، پانکارت بە نووسینی "شکستپێهێنانی پلانی ٩ی تشرینی یەکەم، مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە" و "شەڕ دژی پلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم واتادارترین خەباتە لە مێژوودا" بەرز کرایەوە، جگە لەوەش دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" و "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" بەرزکرانەوە.

 

ڕێپێوانە جەماوەرییەکە بە بەشداریی گەل و خوێندکارانی مەخموور لە بەردەم بینای ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد و تا ناوەندی کولتووری و هونەر بەردەوام بوو، پێش ئەوەی بەیاننامە بدرێت، خولەکێک ڕێز لە ئازادیخوازانی کوردستان گیرا، دوای ئەو مەراسیمە، عەلی بیلەحی، هاوسەرۆکی دادگای ئەنجومەنی گەل، لێدوانێکی دا.

 

"ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی لە دژی پلانگێڕان و داگیرکەران دا"

لە بەیاننامەکەدا، پلانی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە کرا و تێیدا هاتووە: پلانی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، ٢٦ ساڵ لەمەوبەر هەموو هێزە جیهانییەکان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دەیانویست گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە ناو ببەن، دەسەڵاتداران ویستیان دیزاینێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێنن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ خەباتی ئازادیخوازی کورد لە دژی ئەو پلانانە بونیاد ناوە، بۆیە دەستیان بە پلانێکی نێودەوڵەتی کرد، بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پلانگێڕییە، گەلی کورد و گەنجانی کورد بە دروشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" دەستیان بە چالاکییەکان کرد و پلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم بە ئامانجی خۆی نەگەیشت، ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی لە پلانگێڕان و داگیرکەران دا، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی پلانگێڕی بەردەوامە.

 

"بە تێکۆشانمان ڕێبەر ئازاد دەکەین"

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بانگەوازی کرا بۆ زیادکردنی خەبات و بەرخۆدان لە دژی هێزە پلانگێڕەکان و بەیاننامەکەش بەم شێوەیە کۆتایی هات: لە بەرامبەر هەموو هێرشەکان، تاکە ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەرە، وەک گەلی کورد پێویستە خەبات و بەرخۆدانمان زیاتر بکەین بۆ ئەوەی داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بکەین، بە تێکۆشانمان ڕێبەر ئازاد دەکەین، دەبێت هەڵوێستمان هەبێت بەرامبەر لەشکرکێشی و هێرشەکان، لێرەوە ستایش دەنێرین بۆ دوورگەی ئیمرالی.

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.