پاژک: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات
کۆردیناسیۆنی پاژک لە ٢٧ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە وڕایانگەیاند:" ئازادیی سەرۆک ئاپۆ، چارەسەری کێشەی کورد و ئازادیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات".
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٧ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بە دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد درێژەیان پێدا و تا ئەمڕۆش لە چوارچێوەی گۆشەگیری توند لە زیندانی ئیمڕالی بەردەمە، کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک ئیدانەی ئەم پیلانگێڕیەی کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
لە ٢٧ەمین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، دژی ژنان و خەڵکی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتیی جیهان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، جارێکی دیکە بە ڕق و کینەیەکی زۆرەوە و تووڕەیی شۆڕشگێڕانە، هێزە پیلانگێڕەکان ئیدانە دەکەین. بە سوپاسەوە شەهیدانی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' کە بە جەستەیان هێڵی بەرخۆدانیان لە دژی پیلانگێڕی پێکهێنا، بە ڕێزەوە سەر بۆ یادەوەرییەکانیان دادەنەوێنین و بەڵێنی سەرکەوتنمان دووبارە دەکەینەوە.
پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم کە تەلارسازەکانی ئەمریکا و ئینگلتەرا و ئیسرائیل، بە پلەی یەکەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و زلهێزەکانی دیکە بوون، پەیوەستە بە پانتایی و قەبارەی ئامانجەکە کە چەندین پێکهاتەی هەیە؛ بەم واتایە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، تەنیا کورد و تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادیی کوردی نەکردە ئامانج، ئایندەی دیموکراتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئازادی ژنان کرایە ئامانج. سەرەتا بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، لەبەر ئەوەی ڕۆڵی ڕێبەری ئاپۆ و خەبات بۆ ئازادی و بیرۆکە و پڕۆژەی چارەسەرەکان دژ بە پلانەکانیان بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پیلانیان پەرەپێدا، وەک دەبینرێت لەگەڵ بەردەوامی شەڕی کوردستان، سووریا، فەلەستین و لوبنان، و فراوانتر دەبێت، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی جینۆساید و ئیستغلالکردن دەبن و بە دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانیان پلانێکی دیزاین کردن بەڕێوەدەچێت. سیستمی پیاوسالاری بە هەموو شانە دواکەوتووەکانیەوە بەڕێوە دەچێت و ژنانیش هەوڵ دەدەن لە تەڵەی ئایینی و نەتەوەپەرست و زایەندگەرا بخنکێن و ببنە قوربانی شەڕەکە.
شەڕی جینۆسایدی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەدژی گەلی کورد، زیادبوونی هێرشەکانی لەشکرکێشی بە زیادکردنی ناوچەی بنکە سەربازییەکان لە عێراق – باشووری کوردستان، پێداگری لەسەر داگیرکاری سەربازی لە سووریا، شەڕی جینۆسایدی ئیسرائیل و فەلەستین پێکەوە گرێدراوە. ئەوە ناتۆیە کە سەرکردایەتی شەڕی جینۆسایدی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکات لە کوردستان و هەر ئەو هێزەیە کە ڕێگەی بۆ ترسی ئیسرائیل کردووەتەوە. سیستمی سەرمایەداری دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو شەڕەوە خۆی بنیاد بنێتەوە، کە لە ناوەندی کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرەو فراوانبوون دەچێت. لەو چوارچێوەیەدا، ڕاستی پیلانگێڕییەکە کێشە و ململانێی سیاسی-سەربازی-یاسایی نێوان تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و دەوڵەتی فاشیستی تورک نییە، کە تەنیا پەیوەندی بە گەلی کورد و دۆستەکانییەوە هەبێت، بەڵکو ئەوە پرسی ئازادی و دیموکراسییە کە پەیوەندی بە ئایندەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت تورکیا و عێراق و سووریا و ئێران و ئایندەی مرۆڤایەتی لە جیهاندا هەیە. بەم واتایە، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری کێشەی کورد و ئازادیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات. کۆتایی بە شەڕی جینۆسایدی دەوڵەتی تورکی فاشیست و ئیسرائیل دێت کە دیمۆگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی، پلانی داگیرکاری-بزووتنەوەی دەوڵەتی تورکی فاشیست، خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سوودی لە شەڕی جینۆساید وەرگرت، کۆتایی پێ بهێنێت و بە گۆڕینی تێگەیشتنی دەوڵەت-نەتەوەی ناوەندی لە دۆخی ئێستای سووریا و ئێران، ڕێگا بۆ چارەسەرێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک خۆش دەکات. چەتە چەکدارە تاریکەکانی وەک داعش، حەماس، حیزبوڵا، تالیبان و هودا-پار کە بەرهەمی هێزەکانی سیستمی سەرمایەداری و عەقڵیەتی دواکەوتووی پیاوسالاری دەوڵەت-نەتەوەییەکانی ناوچەکەن، دەسڕێتەوە.
پلانی پیلانگێڕییەکە چەندە لۆکاڵی و جیهانی بێت، بەڵام بۆ هەر کەسێک کە ئەم تێکۆشانە لە ئاستی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بەڕێوەدەبەن، ژیانییە. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ دۆزی کورد'، تێکۆشانی گەل بۆ ئازادی لە دژی زلهێزە سەرمایەدارەکانی جیهان و دەوڵەتە نەتەوەییەکانی ناوچەکەیە. شکستی پیلانگێڕی، سەردەمێکی مێژوویی نوێ بۆ ژنان و مرۆڤەکان دەکاتەوە، بەهاری ژن و مرۆڤ دەست پێدەکات.
بێگومان ژنان ئەوانەن کە بە قووڵی لە ڕاستی پیلانەکە تێدەگەن. ئەو ژنانە هەڵمەتی 'بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن' بەڕێوەدەبەن و دەزانن ئەو پیلانگێڕییە ستراتیژییەکە بۆ نەهێشتنی شۆڕشی ژنان. خەبات دژی پیلانگێڕی، پێداگری و خەباتە بۆ ئەوەی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن بێت، دژی خەباتی دووبارە دابەشکردنەوەی سیستمی پیاوسالاریە، بانگەوازەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی لە کیشوەرە جیاوازەکانی جیهان لە هەڵکشاندایە و ئەو چالاکییانەی کە بڵاودەبنەوە، سەرهەڵدانە لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. بەم واتایە خەبات دژی پیلانگێڕی، خەباتە بۆ گەیشتن بە شۆڕشی ژنان لە دژی سیستمی پیاوسالاری. دژی عەقڵیەتی پیاوسالارییە بۆ ڕزگارکردنی ژیان و بنیادنانی سیستمێکی ئیکۆلۆژی دیموکراسی بۆ ئازادی ژن و پاراستنی بوونی. ژنان بەم هۆشیاری و باوەڕییەوە خەبات لە هەموو شوێنێک بڵاودەکەنەوە و بە دڵنیاییەوە پیلانگێڕییەکە تێکدەشکێنن.
گەلی کورد و تورک لەگەڵ تابوتی ئیمرالی کە ٢٧ ساڵە کار دەکات، لەژێر دیلدان و شەڕەکەش لە پەرەسەندندایە. گڵکۆی تابوتی ئیمرالی ئێستا و داهاتووی هەمووان تاریک دەکات؛ پێویستە هەمووان زنجیرەکانی کۆیلایەتی بشکێنن و بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەن، ئەوە نەک هەر ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی دەهێنێت، بەڵکو دەرگای ئاشتی و دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکاتەوە.
ئیدانەی کۆنسەی ئەوروپا دەکەین کە بە بڕیارەکەی لە ٢٧مین ساڵی پیلانگێڕیدا بووەتە هاوبەشی دەوڵەتی فاشیستی تورک، سڵاویش لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە دژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم وەستانەوە و بە شێوازی جیاواز بەشدارییان لە هەنگاوی ٩ی تشرینی یەکەمدا کرد. بانگەوازی بەردەوام بوون لە چالاکییەکانتان دەکەین تا ئەم هەڵمەتە بە ئەنجام دەبێت، بە تایبەتیش بە بەهێزکردنی گردبوونەوەکە لە ئامەد لە ١٣ی تشرینی یەکەم، سەرکەوتن دەست پێ بکەن.