ڕۆژن: ڕۆژنامەنووسانی ژن دەرگای ڕاستییەکان بۆ ژنان و کۆمەڵگە دەکەنەوە

ڕۆژن لە پەیامەکەیدا کە لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورددا بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: سەرەڕای سیاسەتەکانی سەرکوتکردن، دەستبەسەرکردن، گرتن، و لەناوبردن، ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد پەیڕەوی ڕاستییەکان دەکەن، دەرگای ڕاستییەکان بۆ ژنان و کۆمەڵگە دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کوردستان-ڕۆژن پەیامێکی نووسراوی سەبارەت بە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری ژنی کورد بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە: "٧ی تشرینی یەکەم ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی سەرنووسەری گشتی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم، گوربەتلی ئەرسۆزە، کە پێشەنگ بوو لە پەرەپێدانی ڕۆژنامەگەری ژنانی کورد و یەکەمین سەرنووسەری ژنە لە مێژووی ڕۆژنامەگەری تورکیادا"، ژنە ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەم ڕۆژەیان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی ژنی کورد ڕاگەیاند.

 

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە:

"لەو ڕۆژەدا کە وەک ڕۆژی ژنی ڕۆژنامەنوسی کورد بەرز ڕادەگیرێت، جارێکی دیکە چونکە درێژە بەو میراتە دەدەین شانازی پێوە دەکەین،بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە لە یادی ژنە پێشەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد، گوربەتلی ئەرسۆز، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی ژنی کورد پیرۆز دەکەین.

 

جارێکی تر بە ڕێزەوە شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد لە کەسایەتی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسانمان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین یاد دەکەینەوە کە میراتی گوربەتلی ئەرسۆزیان بەکارهێنا بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بۆ ژنان و کۆمەڵگە.

 

ئەو ژنانەی پێنووسەکەی گوربەتلی ناخەنە سەر زەوی، دەستبەرداری نووسینی ڕاستییەکان لەدژی زمانی پیاوسالاری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا نابن. بۆیە لە سەردەمی ئێمەدا کە سیاسەتی شەڕ زاڵە و ڕەگەزپەرەستی لە میدیاکاندا لە لوتکەدایە، گرنگیی ژنە ڕۆژنامەنووسەکان هێندەی تر زیاتر دەبێت.

 

ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد لە ڕێگەی پێنووسی ژنە ڕۆژنامەنووسەکانەوە ڕاستی سیستەمی جینۆساید و میدیای سێکسیستی دژ بە ژنان و منداڵان شی دەکەنەوە و بۆ کۆمەڵگە ڕایدەگەینن.

 

بێ گومان ئەم میراتە لەسەر بنەمای خەباتی ئازا و بە ئیرادەی گوربەتلی ئەرسۆز دامەزراوە. وەک ڕۆژن کە دەزانێت خاوەندارێتی لە پێنووسەکەی، خاوەندارێتی لە  ڕاستییەکانە، ئێمە تا کۆتایی لەسەر ڕێگای گۆربەتەلی ئەرسۆزەکان بەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکەمان بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لەدەست نەچن".