دانپێدانانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

ماسیمۆ دی ئالێما، کە لە کاتی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا بووە، بۆ کەناڵی میدیا هابەر قسەی کرد و ڕایگەیاندووە، کە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بیل کلینتۆن پەیوەندی پێوە کردووە  و پێی وتووە "ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکەن".

ناوەندی هەواڵ

 

ماسیمۆ دی ئالێما، کە لە کاتی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بوو، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی میدیا هابەر زانیاری نوێی سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لەو پیلانگێڕییەدا خستەڕوو، ماسیمۆ ڕایگەیاند، کە بیل کلینتۆنی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی پێوە کردووە و پێی وتووە "ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکەن".

 

ماسیمۆ دی ئالێما ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێویستە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئەمنیی باڵای جۆری ئێف لە ئیمڕالی دەستبەسەرە، ئازاد بکرێت.