یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی پڕۆژەی ژینگەیی بە سەرۆکایەتی ژنان دەستی پێکرد
کۆمپانیای ڕۆساتۆم (Rosatom) یەکەم خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژەکانی ژینگەیی بە سەرۆکایەتی ژنان لە وڵاتانی بریکس دەستپێدەکات.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/09/20240925-20240925-photo-2024-09-25-14-26-05-jpge08a1d-image-jpg6ef36e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
٢٤ی ئەیلوول، یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی بە ناوی "خەڵاتی داهاتووی سەوز" بۆ پڕۆژە ژینگەییەکان بە سەرۆکایەتی ژنان لە وڵاتانی ئەندامی بریکس، بە بەشداری ڕۆساتۆم و ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی ئۆراسیا دەستیپێکرد.
خەڵاتی ئایندەی سەوز بە ئامانجی ڕێزلێنان و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە ژینگەییە ناوازەکان بە سەرۆکایەتی ژنان و بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی بریکس (بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین، باشووری ئەفریقا و ئەوانی دیکە) بڵاودەکرێتەوە، ئەم پێشبڕکێیە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی ژنان لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام و سەوزایی تەکنەلۆجیا.
ماوەی داواکاری بۆ ئەم خەڵاتە تا ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕێگەی ماڵپەڕی ecoaward.eawf.ru بەردەوام دەبێت، و لیستی کۆتایی کاندیدە هەڵبژێردراوەکان لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕادەگەیەنرێت، و ئاهەنگی خەڵاتکردنەکە پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.
براوەکان ڕێنمایی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و دەرفەتی پێشکەشکردنی پڕۆژەکانیان لەسەر ئاستی جیهانی و پاڵپشتی بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکانیان لە چوارچێوەی وڵاتانی ئەندامی بریکس وەردەگرن.