چوار ژنی ڕەشپێستی پێشەنگ لە بەرنامەکانی بۆشایی ئاسماندا خەڵاتیان وەرگرت

کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا میدالیای زێڕی کۆنگرێس، کە بەرزترین ڕێزلێنانی مەدەنی ئەمریکایە، بەخشییە چوار ژنی ڕەشپێست کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە پێشخستنی بەرنامەکانی بۆشایی ئاسمانی ناسادا، ئەم ژنانە بەهۆی ڕەگەزەکەیانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر کارەکان

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنگرێسی ئەمریکا لە مەراسیمێکدا بە ناوی "ڕووخساری شاراوە"، میدالیای زێڕی خۆی بەخشییە چوار ژنی ڕەشپێست کە بە "ژمارە شاراوەکانی ناسا" ناسراون. ئەم ژنانە وەک بیرکار و ئەندازیار لە ناسا کاریان دەکرد، بە وردبینییەکانیان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە سەرکەوتنی بەرنامە بۆشاییەکانی ئەمریکادا.

 

ئەم میدالیایە کە بەرزترین ڕێزلێنانی مەدەنیە، بەخشرایە کاترین جۆنسۆن، ماری جاکسۆن، دۆرۆتی واگۆن و کریستین داردن. ئەم ژنانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پڕۆژەکانی وەک ئاپۆلۆ ١١ و یەکەم گەشتی بۆشایی ئاسمانی جۆن گلێن هەبوو، جۆنسۆن بە ئەنجامدانی وردبینی گرنگی خولگەیی بۆ ئەرکەکانی بۆشایی ئاسمان ناسراوە و ماری جاکسۆن یەکەم ئەندازیاری ژنی ڕەشپێستی ناسا بوو.

 

بیل نێڵسن، بەڕێوەبەری ناسا لە مەراسیمی ڕێزلێنانەکەدا وتی: ئەم کەسایەتییە شاراوەیانە بە ئازایەتی و خەیاڵی خۆیان ئێمەیان گەیاندە سەر مانگ و میراتەکەیان دەمانباتە سەر هەسارەی مەریخم بوونی ئەو ژنانە لە شکاندنی بەربەستە ڕەگەزی و جێندەرییەکان و ڕۆڵگێڕان لە پەرەپێدانی بەرنامەکانی بۆشایی ئاسماندا گرنگە.

 

کاترین جۆنسۆن، بیرکارێکی دیاری ناسا، ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە وردبینی بۆ ئەرکی جۆن گلێن لە ساڵی ١٩٦٢، گلێن متمانەی بە وردبینی کۆمپیوتەر نەبوو، داوای کرد جۆنسۆن هەموو کەرەستەکان بە دەست بپشکنێتم هەروەها ماری جاکسۆن وەک یەکەم ئەندازیاری ژنی ڕەشپێستی ناسا ناسێندرا و دۆرۆتی واگۆن یەکەم ژنە ڕەشپێست بوو کە بۆ سەرۆکایەتی لیژنەی ڕاوێژکاری نیشتمانی بۆ فڕۆکەوانی دەستنیشانکرا، کریستیان داردن بووە یەکێک لە بەڕێوەبەرە باڵاکانی ناسا بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لە بواری هایپەرسۆنیکدا.

 

میدالیای جاکسۆن و جۆنسۆن و واگۆن لە دوای مردنیان بەخشرایە خێزانەکانیان، کریستیان داردن کە ئامادە نەبوو، لە ماڵەوە سەیری دەکرد و خێزانەکەی بەناوی ئەوەوە میدالیاکەیان وەرگرت.