لە دۆسیەی ناریندا ژمارەی زیندانییەکان گەشتنە ١٢ کەس

بەپێی یەکەم لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە نارین گۆران بە خنکاندن کوژراوە، لەو بارەیەوە سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک بەم چوارچێوەیە لە دۆسیەکەی ناریندا تۆمار نەکراوە و کەسێکی دیکەش دەستگیر کراوە.

ئامەد

 

لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵان کە لە ٢١ی ئاب لە گەڕەکی چولی سەر بە شارۆچکەی ڕێزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو و لە ٨ی ئەیلوول تەرمەکەی لە نزیک ڕووباری گوندەکە دۆزرایەوە، لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئامەدەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

 

لە لێکۆڵینەوەکەدا کە لەلایەن پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵەوە لەسەر نمونەی ئێسک و شانەکان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە نارین گۆران بە 'خنکاندن' کوژراوە، لە پشکنینی بایۆلۆجیدا هیچ شوێنەواری DNA لەسەر جەستەی نارین نەدۆزراوەتەوە.

 

"ڕاگەیاندنی سەرۆکی سەندیکای پارێزەران"

ناهیت ئەرەن، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، لە هەژماری ئێکسی (X) خۆیدا ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە: "سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی نارین، لە ئەنجامی ئەو چاوپێکەوتنانەی ئێستا هەمانە، هیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکی دادوەری نییە کە خراوەتە ناو ئەو دۆسیەکە".

 

"کەسێکی دیکەش دەستگیرکرا"

هدیە گۆران، هاوژینی فوئات گۆرانی مامی نارینە و لەناو دەستگیرکراوەکاندایە، بە تاوانی "بەشداریکردن لە کوشتنی بە ئەنقەست" ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ئاشتی کراوە، هدیە گۆران دوای ئەوەی لە دادگا ئیفادەی دا، دەستگیرکرا.