"دەوڵەتی تورک لانیکەم ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاند"
سەنتەری دۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان بڵاویکردەوە، دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٦ڕۆژدا لانیکەم ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی دۆکیومێنتکردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەوە بڵاوکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانییەوە لە عەفرین ڕفێندرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوەکانی لە ماوەی ٦ڕۆژدا لانیکەم ١٩ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ناوی ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەن؛ عەبدۆ محەمەد ئەل ئەراج (٣٥ ساڵ)، سووریا محەمەد، ئەحمەد حەیدەر چیلۆ (٥٠ ساڵ)، زیاد عومەر حسێن (٤٣ ساڵ)، نوری موسا، ئەحمەد محەمەد نوری حەبەش (٤٧ ساڵ)، مستەفا تاهیر عەبدۆ (٤٥ ساڵ)، عومەر ئەحمەد حەنان (٢٥ ساڵ) نورجان مستەفا تاهیر عەبدۆ (٢٢)، ئیدریس حسێن حەنان (٥١ ساڵ)، حەنان حسێن حەنان (٣٩ساڵ)، مەحمود مەحمود عوسمان، سەڵاح ئەحمەد، فەرهاد حەسەن ڕەشید، محەمەد حەنان سەیدۆ(٣٩)، حسێن ئەحمەد عەبدوڵا ئەدە (٣٧ ساڵ)، عەلی محەمەد مەنکاوی (٣٦ ساڵ) و مستەفا عوسمان خەلیل.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی دۆکیومێنتکردنی پێشێلکارییەکان، ئەو کەسانە لە ڕۆژانی ١، ٤، ٥، ٧، ٨ و ٩ی ئەیلوول ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.