نارین گۆران بە خاک سپێردرا
تەرمی نارین گۆران، کە دوای ١٩ ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی دۆزرایەوە، لە گەڕەکی چولییەی سەر بە شارۆچکەی ڕەزانە لە ئامەد بە خاک سپێردرا.

ناوەندی هەواڵ
تەرمی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵان، کە لە ٢١ی ئاب لە گەڕەکی چولیە سەر بە شارۆچکەی ڕێزان لە ئامەد بێسەروشوێن بوو، بەرەبەیانی دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٤٥ لە نزیک ڕووباری ئیلەریتووتماز کە نزیکەی ٢ کیلۆمەتر دووری گەڕەکەکەیە، لەناو کیسەیەکدا دۆزرایەوە.
دوێنێ لە پشکنینی تەرمەکەدا، داواکاری گشتی دیاریکرد کە شێواوی زۆری پێوەیە و پشکنینەکەی نزیکەی ١٠ کاتژمێری خایاند، دوای تەواوبوونی پشکنینی جەستەی لە شەودا، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکە هێنرایە ناوچەی باتی قەرەکۆچ و نوێژی پرسە لە مزگەوت ئەنجامدرا.
جگە لە بنەماڵەکان، بەشێکی زۆر لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارێزگار و شارەوانییەکانی ئامەد، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ناهیت ئێرەن، پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد سێزگین تانریکولوش بەشداری نوێژی پرسەکەی کرد.
دوای نوێژکردن و تەواوکردنی مەراسیمەکان، بە وتنەوەی دروشم تەرمی نارین گۆران گواسترایەوە بۆ گەڕەکی چولیە و بە خاک سپێردرا.