بەهۆی کۆلێراوە لە سودان ١٥٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە سودان ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆلێراوە بۆ ١٥٦ کەس بەرزبووەوە، هەروەها ٤ هەزار و ١٩٠ حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراوە.

ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سودان دوێنێ، ٦ی ئەیلوول لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆلێراوە بۆ ١٥٦ کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات تووشبووانیش بۆ چوار هەزار و ١٩٠ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ٢٦١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆلێرا لە ویلایەتەکانی کەسەلا، گدارەف لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، ڕووباری نیل و باکووری سودان تۆمار کراوە، ئاماژەی بە پێویستی بەپەلەی سەنتەرە زیاترەکان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی تووشبوون.
کۆلێرا نەخۆشییەکی خێرا گەشە دەکات و درمییە و دەبێتە هۆی سکچوون، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی توند و ئەگەری مردن لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت، هەوکردنەکە لە ڕێگەی خواردنی خۆراکی پیس یان ئاوی پیسەوە دەگوازرێتەوە.