چالاکی ئێشکگری ئامینە شەنیاشار لە ڕۆژی ١١دایە
ئامینە شەنیاشار کە ماوەی ١١ ڕۆژە لەبەردەم پەرلەمان بەردەوامە لە چالاکی ئێشکگری بۆ دادپەروەری، دەڵێت: "ئەمە چ دەوڵەتێکی ناڕەوا و خیانەتکارە، کوڕەکانم چییان کردووە"، هەروەها بانگەوازی لە دەسەڵات کرد،
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/09/20240902-20240902-20240902-823x463cc-ank-02-09-24-emine-senyasar-nobet-manset-jpg4a9b7e-image-jpg866577-image-jpg47f8f4-image.jpg)
ئەنقەرە
ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، بەرگریکاران و کەسوکاری ئیبراهیم حەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی ئامینە شەنیاشار لە ناوچەی پەرسوسی رەحا و لەو هێرشەدا هاوسەری ئامینە شەنیاشار و دوو کوڕی کوژراون و یەکێکیان دەستگیر کراوە، دوای ئەوەی لە دادگای ڕەحا وەڵام نەدرایەوە، ئەو دایکە چالاکی ئێشکگری بۆ دادپەروەری لە پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد و لە ١١هەمین ڕۆژیشدا بەردەوامە.
ئامینە شەنیاشار کە لە بەردەم سەرۆکی ئەنجوومەن داوای دادپەروەری کرد، ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی تا ئەو کاتەی لەگەڵ تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە و وتی: کوڕەکەم ئازاد بکە، چەند ڕۆژێکە بەم دۆخە ناتەندروستەی خۆمەوە لێرەم، ئیتر بەرگەی ئەم ستەمکارییە ناگرم، ئەمە چ جۆرە دەوڵەتێکە، چ جۆرە دەوڵەتێکی نادادپەروەر و خیانەتکارە، کوڕەکەم چی کردووە؟