ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی بۆ خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی پاڵێوراوە

ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی بیسان عاتف عودە، لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی هەواڵ و دۆکیۆمێنتاری پاڵێوراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکادیمیای نیشتمانی تەلەفزیۆن، هونەر و زانست 'ناتاس' بانگەوازەکانی هەڵوەشاندنەوەی کاندیدکردنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بیسان عاتف عودە بۆ خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی بۆ فیلمە هەواڵ و دۆکیۆمێنتارییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ ڕەتکردەوە.

 

ئەکادیمیای نیشتمانیی تەلەفزیۆن و هونەر و زانستەکان 'ناتاس' ڕەتیکردەوە کاندیدکردنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بیسان عاتف عودە تەمەن ٢٥ ساڵ بۆ خەڵاتی ئیمی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بۆ هەواڵ و فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکان هەڵبوەشێنێتەوە، وەک نزیکەی ١٥٠ کەسایەتی ناودار و جوولەکە، داوای هەڵوەشاندنەوەی کاندیدکردنی ئەویان کرد بە پاساوی دژە جوولەکە.

 

بیسان عاتف عودە لە بەشی 'چیرۆکی هەواڵە سەختە ناوازەکان' بۆ فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکەی 'من بیسانم خەڵکی غەززە و هێشتا لە ژیاندام' پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئیمی.

 

کورتە فیلمێکە کە گێڕانەوەی ئازارەکانی بیسان عاتف عودە و خەڵکی کەرتی غەززە دەکات لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیل کە ماوەی دە مانگە بەردەوامە، لە کاتێکدا خێزانەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر هەڵدێن و بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێن بۆ مانەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئندبندنت"ی بەریتانی، ١٥٠ ئەندامی ڕێکخراوی جوولەکە "کۆمەڵگەی داهێنەر بۆ ئاشتی" نامەیەکیان ئاراستەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "ناتاس" کردووە، داوایان لێکردووە کاندیدکردنی بیسان عاتف عودە هەڵبوەشێتەوە.