دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بۆردوومانەکانی بەردەوامە

فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورک بەرزاییەكانی گوندی بلاڤێی سەر بە شارەدێی دێرەلووكییان لە سنوورى دهۆک بۆردوومان كرد.

ناوەندی هەواڵ

 

كەمێک پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی بەرزاییەکانى گوندى بلاڤێی سەر بە شارەدێی دێرەلووكیان كرد و تا ئێستا زیانی گیانی و ماددییەكانی ئەو هێرشە نەزاندراوە.

 

دەوڵەتی داگیركەری تورک ڕۆژانە گوند و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات و هاوڵاتیی مەدەنیی دەكاتە قوربانی، لە بەرامبەر ئەم هێرش و داگیركارییانەی دەوڵەتی تورک هەردوو حكومەتی ماوە بەسەرچووى هەرێم و عێراق بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هیچ وەڵامێكی كردارییان بۆ ئەو هێرشانە نییە.

 

هەر بە هۆی هێرشەکانەوە چیا و ڕەز و باخی هاوڵاتیان سووتاوە و بەشێک لە دارستان چەندین ڕۆژە دەسووتێن و ناتوانرێت ئاگرەکەی کۆنترۆڵ بکرێت.