به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و ڕاهێنانی پیشه‌یی هه‌ڵه‌بجه ٤٥ پیشه‌وه‌ر ده‌خاته سه‌ر كار
لە خولێکی ٤٥ ڕۆژەدا، ٤٥ بەشداربووی خولەکە بڕوانامەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و دەتوانن بچنە سەرکاری خۆیان.

هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئه‌مرۆ بهڕێوهبەرایهتی كار و ڕاهێنانی پیشه‌یی هه‌ڵه‌بجه بڕوانامه‌ی دابه‌شكرد به‌سه‌ر ٤٥ ده‌رچووی خوله‌كانی هه‌ریه‌ك له گرافیك دیزاین و میكانیكی ئۆتۆمبیل و هه‌ویركاری، كه پاش به‌شداریان كرد له خولێكی ٤٥ ڕۆژی به تیۆری و كرداری توانییان کۆتایی بە خولەکەیان بهێنن و دەستبەکار ببن.
سومەییه نادر، وه‌ك به‌شداربوویه‌ك وتی: پاش ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك خوله‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا، ڕێكخراوه‌كه ئه‌و هه‌له‌یان پێ به‌خشیم به‌شداری بكه‌م و بۆ ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ خولەکە بەردەوام بوو، ئه‌م ده‌رفه‌تانه بۆ گه‌نجانی بێكار زۆر باشه، به تایبه‌ت بۆ گه‌نجان كه ده‌بن به خاوه‌نكار و پڕۆژه‌ی بچوك، ده‌توانن هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی تریش بڕه‌خسێنن.
په‌یمان یاسین، ڕاهێنه‌ر و خاوه‌نی براندی هێلی كه‌یك، وتی: خۆشحاڵم كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج فێری پیشه بوون و بۆ شارێكی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆر گرنگه، له ماوه‌ی داهاتوودا به‌شداربووان ده‌خرێنه سه‌ر كار و ڕاهێنانی خۆیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و ڕاهێنانی پیشه‌ی له هه‌ڵه‌بجه كاری ڕاهێنانی گه‌نجانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیشه و خستنەسهر كاریان.