دایکانی ئاشتی: داوای یاسایی بەشێکە لە سیاسەتی هەڕەشەکردن

عائیشە کە لەسەر ئەو گۆرانییە کوردییەی وتویەتی و ئەو وتارەی لە ٨ی ئادار لە باکووری کوردستان پێشکەشی کردووە، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە، باسی لەوە کردووە کە ئەو داوایانە بەشێکن لە سیاسەتی هەڕەشە و بەردەوام دەبن لە خەبات لەگەڵ هونەری کوردی.

مەدینە مەمەدئۆغلو

 

سێرت- سکاڵای یاسایی لەسەر ٦ ژن کە لە ٨ی ئاداردا لە شاری سێرت لە باکووری کوردستان بەشدارییان لە بۆنەیەکی ڕۆژی جیهانی ژناندا کردبوو، بە تۆمەتی 'سەر بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی' تۆمار کرا، لەو داوایەدا کە لەسەر بنەمای ئەو گۆرانییانەی وتوویانە و ئەو وتانەی کە پێشکەشیان کردووە تۆمار کراوە، وشەی 'کوردستان' لە گۆرانییەکاندا وەک پاساوێک بۆ تۆمەتبارکردنەکە بەکارهاتووە.

 

٦ ژن بە تۆمەتی وتنەوەی گۆرانی کوردی دادگایی کران

سکاڵای یاسایی لەسەر موزیکژەنەکان فاتمە دایان، گوڵستان دایان، کادیر کلیچ، نالین گۆکچەن، سێرڤێت ئەرفان تۆمار کرا، کە لە ڕۆژی جیهانی ژنان، ٨ی ئاداردا دەفیان لێدەدا، دادگای باڵای تاوانەکانی دووەم لە سێرت ئەو دۆسیەیەی قبوڵکرد.

 

داواکاری گشتی فشار دەخاتە سەری کە بە زمانی تورکی قسە بکات

عائیشە، ئەندامی دایکانی ئاشتی، یەکێک لەو ناوانەی دۆسیەکەیان لە دژی تۆمار کراوە، ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر کولتوور و میوزیکی خۆیان قبوڵ ناکەن، ئەو بە هەڵسەنگاندنی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لەم دواییانەدا نمایشی کوردییان کردووە، وەڵامی دۆسیەکەی دایەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستگیرکراون، بەهۆی ئەو وتارەی کە پێشکەشی کردووە، لێکۆڵینەوە لە دژی کراوەتەوە هەرچەندە ئەو سڵاوانەی پێشکەشی دەکرد و ئەو گۆرانیانەی کە دەیگوت تاوانێک نەبوون، وتیشی: ئێمە واز لە کولتوورەکەمان ناهێنین.

 

"دەوڵەت هەموو مافێک بۆ پێشلکردنی ماف و شکاندی ئیرادەمان دەکات"

ئەو دایکە ئاماژەی بەوەشدا، کە بۆچی لە ٨ی ئاداردا بەشداریی کردووە و بۆچی وەک دایکی ئاشتی خەبات دەکات، دەشڵێت: نایانەوێت ئێمە قسە لەسەر ئەوە بکەین، ئەوا بژاردەی زیندانیکردن یان مردن هەموو شتێک لە توانای خۆیاندا دەکەن بۆ ئەوەی نەتوانین بڵێین مافەکانمان یان بڵێین وەک وەڵامێک دەڵێن 'هەمیشە سەرت بنەوێنە'، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانن کە ئێمە هەمیشە سەرمان بەرز دەکەینەوە، لە پاش دەستگیرکردنم پرسیاریان لێکردم کە بۆچی بەشداریم لە ڕۆژی جیهانی ژنان کرد و گۆڕانیم بە کوردی وتووە، دەیانەوێت وامان لێبکەن هەموو گۆرانییەکانمان لەبیربکەین و بەم شێوەیە خەڵک تیرۆر بکەن.

 

"تا ماوین وەک خاوەنی ئەم زمانە و ئەم کولتوورە دەمێنینەوە"

ئەو دایکە دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە خەبات دژی هێرشەکان و پاراستنی ناسنامەی کوردایەتی خۆیان، دەشڵێن: هەموومان کۆتاییمان بە مردن دێت، لانیکەم با ئەم مردنە شەرەفمەندانە بێت، ئەوان ئەم کارە دەکەن تا ئێمە زمان و کولتوورەکەمان لەبیر بکەین، ئێمەش دەمێنینەوە خاوەن ئەم زمانە و ئەم دۆزەین و تا دەژین ئێمە دەستبەرداری نە خەباتمان، نە خێزانەکانمان، نە گۆرانییەکانمان، نە ئیرادەمان نابین، بەردەوام دەبین لە گۆرانییەکانمان و پێشکەشکردنی وتارەکانمان ئەمەیە مافی سروشتیمان، ملکەچی سیاسەتی هەڕەشە نابن.