دوای دەستبەسەرکردنێک کە ماوەی ١٠ مانگ بەردەوام بوو، چالاکوان مای یونس ئازاد کرا

دوای پێشکەشکردنی تانە لە دادگای ناوچەی حەیفا، هێزەکانی ئیسرائیل چالاکوان مای یونسیان ئازاد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٤ی ئاب، هێزەکانی ئیسرائیل چالاکوان مای یونسیان لە گوندی ئەلعەرە ئازاد کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ مانگ بە بیانووی بڵاوکراوەکانی و پشتیوانی لە کەرتی غەززە کە لە زیندانی “دامون” دەستبەسەر کرابوو.

 

 مای یونس لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ چەند ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززە، دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خێزانەکەی دەستگیر کرا.

 

داواکاری گشتی بە تۆمەتی "پەیوەندی کردن لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و هاندان لە ڕێگەی سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" تۆمەتباری کرد و جگە لە سزای سێ ساڵ هەڵپەساردن و سزای ماددی، سزای ساڵێک زیندانیکردنی بۆ درا.

 

 دوای پێشکەشکردنی تانەدان لە دادگای ناوچەی حەیفا، دادگا بڕیاریدا کە تۆمەتەکانی مای یونس ڕەوایەتی بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو نادات و بەو پێیەش بڕیاردرا دۆسیەکەی بگوازرێتەوە بۆ دادگای دادوەری حەدێرە، کە بڕیاری کەمکردنەوەی سزاکەی دا بۆ  ١٠ مانگ دا.