داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس و داعش دەکرێت

ڕێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆچ داوا لە حکومەتی عیراق دەکات، گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس و تیرۆریستانی داعش ھەڵبداتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تەرمی سەدان ھەزار لە زیانبەرکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ١٩٨٨و تیرۆریستانی داعش لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندان و دەرنەھێندراونەتەوە.  

 

بە پێی ڕاپۆرتەکە، تیمی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین تاوانی مەترسیداریان بە دەستی داعش تۆمارکردووە، ھەروەھا ھاوکاری نوسینگەی کاروباری پاراستنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پزیشکی دادی سەر بە حکومەتی عیراق دەکات، لە بەدواداچوون لە ٦٧ گۆڕدا، کە پەیوەندییان بە سەردەمی داعشەوە ھەیە.

 

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ونبووی لە جیھاندا ھەیە کە ژمارەیان بە ٢٥٠ ھەزار کەس بۆ یەک ملیۆن دەخەمڵێندرێت.