ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی لە کامپی هۆڵەوە گەشتنەوە شەنگال

ڕۆژی ١ی ئابی ئەمساڵ یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، دوو ژن و منداڵێکی ئێزدییان لە کەمپی هۆڵ ڕزگار کرد، دوێنێ دوو لە ڕزگاربووەکان گەڕێندرانەوە شەنگال و لەلایەن خێزانەکانیان و خەڵکی شەنگال و تاژێ-وە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

شەنگال

 

یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە زۆر کاریان بۆ ڕزگارکردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی کردووە، ڕۆژی ١ی ئابی ئەمساڵ دو ژنی ئێزدی و منداڵێکی کچیان ڕزگار کرد، ئەمڕۆش دوو کەسیان گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال و تاژێ و یەژەشە ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرد.

 

تەواف داود چەتۆ، کە لە کاتی فەرمانەکەدا تەمەنی ١٥ ساڵ بوو، خەڵکی خەڵکی گوندی وێردیە لە شەنگال و ئێستا تەمەنی ٢٤ ساڵە، خوناڤ خەلەف خەڵکی گونجی کۆجۆیە و لە کاتی فەرمانەکەدا کە کەوتە دەستی داعش تەمەنی ٣ مانگ بووە، ئێستاش تەمەنی ١٠ ساڵە، ئەوان دوو لەو ژنە ڕزگاربووانەن کە گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال.

 

"قەسەدە بە دڵ و گیان کچەکانمان ڕزگار دەکەن"

شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، وتی: ئەمڕۆ دوو کچمان ڕزگار کران، قەسەدە کچ و کوڕانی ئێزدی بە دڵ و گیان و خوێنیان ڕزگار دەکەن و دەیانگەیەننەوە ماڵی ئێزدی، ئەوان دەیانگەیەننە دەستمان و ئێمەش دەیانبەینەوە بۆ خێزانەکانیان.

 

دایکی خوناڤ، کە کاتێک کەوتە دەستی چەتەکانی داعش تەمەنی تەنها ٣ مانگ بوو، سوپاسی هەموو ئەو هێزانەی کرد کە کاریان بۆ ڕزگارکردنی کچانی ئێزدی کرد و وتی: ماڵی خودا ئاوەدان کچەکانی ئێمە ڕزگار بوون هاتنەوە ماڵەکەمانەوە، ماڵی هەرکەسێک ئاوا بێت کە کاریان کرد بۆ ڕزگارکردنی کچەکانمان کرد، چاکەیان لەسەر سەرمان و ئێمە سوپاسیان دەکەین.

 

"سوپاسی یەپەژە دەکەم ئەوان ڕزگاریان کردم"

تەواف داود یەکێکە لە ژنە ئێزدییە ڕزگاربووەکان، دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە گەڕاوەتەوە بۆ ناو خێزانەکەی و دەڵێت: "سەرەتا سوپاسی یەژەپە دەکەم کە دوای ١٠ ساڵ لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان کردم، ئەمڕۆ لە سایەی ئەم ئیرادەیەوە گەیشتمەوە خاکی خۆم، هەروەها سوپاسی ماڵی ئێزدی دەکەم و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە کاریان بۆ ڕزگاربوونمان کردووە، سوپاس و پێزانینی تایبەتم بۆ ئەو کەسانەیە کە لە پێناو ڕزگاربوونماندا بە سەختی خەبات دەکەن، دڵخۆشییەکەم دەرنابڕدرێت.

 

خوناڤ خەلەف تەمەن ١٠ ساڵ لە یەک ڕستەدا هەستی خۆی دەربڕی و وتی: "یەپەژە ڕزگاری کردم و زۆر دڵخۆشم".

 

"خۆشی گەڕانەوەی کچەکەم پێناسە ناکرێت"

گەورێ خەلەف، دایکی تەواف داود، بەم ڕستانە هەستی خۆی دەربڕی: "بەخێرهاتنی هەموو لایەک دەکەین، هەرگیز چاکەی هەڤاڵانم لەبیر ناچێت، ئەوان دوو کچمانیان ڕزگار کرد، ١٠ ساڵ لە دەستی چەتەکاندا بوون، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە هاوکاریان کردووە، باوک و برای تەواف لە فەرمانەکەدا شەهید بوون، بەڵام هەرکەسێک لێرە کۆبووبێتەوە وەک باوک و براکەی وایە، زۆر دڵخۆشین ئەمڕۆ، بەم خۆشییە ئازاری شەهیدبوونی باوک و براکەی ساڕێژ دەبێت، هەڤاڵان هیچ هەڵەیەکیان نەکرد، یەپەگە و یەپەژە و ئاسایش کەسیان بە کەم نەزانی و کاری گەورەیان کرد بۆ ڕزگارکردنی کچەکەمان.

 

"گەڕانەوە بۆ لای خۆمان"

گوڵێ حدیان، خاڵۆژنی خوناڤ خەلەف سوپاسی هەموو هێزەکانی ڕۆژئاوای کرد و وتی: زۆر دڵخۆشین و ئاسوودەین کە کچەکانمان ڕزگاریان بووە، دڵخۆشیمان دەرنابڕدرێت، هیوادارین هەموو دیلەکانی دەستی چەتەکانی داعش بگەڕێنەوە بۆ لای ئێمە، خوناڤ لە تەمەنی ٣ مانگیدا کەوتە دەستی چەتەکان و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ چاوەڕێ بووین کە بگەڕێنەوە بۆ لامان.

 

"یەپەژە کچانی ئێزدی ڕزگار دەکات"

هێزا شەنگالی، ئەندامی فەرماندەیی یەژەشە وتی: ئەمڕۆ دوو کچی ئێزدی ڕزگارکران و گەڕێنرانەوە سەر خاکی خۆیان، یەپەژە ڕزگاری کردن، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە کە گوایە پەدەکە و هێزەکانی عێراق ناوچەکە دەپارێزن، لەگەڵ هاتنی داعش هەڵهاتن و ناوچەکەیان بەجێهێشت، هێزەکانی ڕۆژئاوا بە هاواری خەڵکەوە هاتن، یەپەژە لەو کاتەوە منداڵ و ژنانی ئێزدی دەپارێزێت، سەدان منداڵ و ژنی ئێزدییان ڕزگار کرد و ئەمڕۆش یەپەژە دوو کچی ئێمەی ڕزگار کرد و ڕادەستی ئێمەیان کردەوە، سوپاسیان دەکەین کە بەرامبەر ئەرکی ئەخلاقی خۆیان وەستانەوە.

 

"یەپەژە و قەسەدە کچانی ئێزدی ڕزگار دەکەن"

شەمێ حەلەقی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ، وتی: ئەمڕۆ وەک ژنانی ئێزدی زۆر دڵخۆشین کە دوو کچەکەمان بە سەلامەتی گەیشتنەوە و لەدەستی چەتە دڕندەکان ڕزگارکران، یەپەژە و قەسەدە بە خوێنی خۆیان منداڵ و ژنانی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ ڕزگار دەکەن، جێگای خۆشحاڵییە کە ئەمڕۆ لێرەین و کچێکی ئێزدی ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەینەوە.