ژنانی ئێزدی: بڕیاری داخستنی پادێ پلانی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەیە
ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان بەرامبەر بە بڕیاری عێراق بۆ داخستنی پادێ دەربڕی و ڕایانگەیاند کە پادێ بە خوێنی شەهیدەکانیان بنیاد نراوە.
هیڤیدار شەنگالی
شەنگال- سێ ڕۆژ دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵەی فەرمانەکەی ٢٠١٤، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری داخستنی پادێ و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانی دا، ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق لە زۆر لایەنەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە ژنانی ئێزدی بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراقیان کرد و ڕایانگەیاند، پادێ بە خوێنی شەهیدان بنیاد نراوە و کەس ناتوانێت ڕێگرییان لێبکات.
"ئێمە ئاگاداری حزبەکەمان دەبین"
ئیدول شەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری سنونێ ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق هیچی بۆ ئەو فەرمانە نەکردووە، بەڵام لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە ڕێککەوتوون بۆ داخستنی پادێ، لە ساڵی ٢٠١٤ هەزاران ژنی ئێزدی کەوتنە دەستی داعش و کوژران، ئیزیدییەکان کۆمەڵکوژ کران و منداڵان بوونە زەرەرمەندی یەکەم، سەرەڕای هەموو ئەمانە عێراق ڕێککەوتنی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە کردووە بۆ ئەوەی پادێ دابخەن، وتی: ناتوانن ئیرادەی دایک و ژن و گەنجی ئێزدی بشکێنن ئەمڕۆ ئیرادەمان هەیە، دەسەڵاتمان هەیە، بیرۆکەمان هەیە، با بزانن جارێکی تر کەس ناتوانێت شکستمان پێبهێنێت، ئێمە هێز و دەسەڵاتی خۆمان دەبینین، کەس ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئیرادەمان بکات، پادێ بە خوێنی شەهیدان بنیاد نراوە، ئێمە جارێکی تر پارتی خۆمان بنیاد دەنێین و بە هێز و ئیرادە و خەبات و خۆڕاگریمان جارێکی تر حیزبەکەمان بنیاد دەنێینەوە و کەس ناتوانێت ڕێگریمان لێبکات.
"وڵاتانی بیانی عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن"
نەیم بەدەل، ئەندامی هەماهەنگیی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی وتی: هەموو جیهان دەزانێت پادێ کە لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە فەرمییە و سێ بەشدارییان لە هەڵبژاردن لە عێراق کردووە، بەڵام ئێستا ڕێگری لێدەکرێت، کێ ئەم حیزبەی دامەزراند، کۆمەڵگەی ئێزدی، ژن و پیاوی ئێزدی و کەسانێک کە لە فەرمانەکە ڕزگاریان بوو پێکیان هێنا، پادێ پارتێکی سیاسییە و ئامانجیانە پێکهاتەی ئێزدی مافی ئەوەی هەبێت لە عێراق سیاسەت بەڕێوەببات و خۆی بەڕێوەببات، یەکێک لە پلانەکانی ئەردۆغان کاتێک لە مانگی نیساندا هاتە عێراق، داخستنی پادێ بوو، ئەمەش یەکێک بوو لەو گرێبەستانەی کە ئەردۆغان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی ئەمە پلانی تورکیا و پەدەکە بوو و لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتن، نەک هەر ڕێککەوتن کە پادێ دابخرێت بەڵکو دوو حزبی دیکەی کوردیش کە خەباتیان بۆ مافەکانی گەلەکەیان دەکرد لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدییەوە کرایەوە و ئەوەی بەڕێوەی دەبات کۆمەڵگەی ئێزدییە نەک کەسی تر بڕیاری داخستنیان درا، حکومەتی عێراق زۆر باش دەزانێت کە پادێ کێیە و لەلایەن کێوە دامەزراوە، ئێمە مافی خۆمانە لە عێراقدا لە هەموو گۆشەنیگایەکەوە خۆمان بەڕێوەببەین ئەگەر عێراق بڕیارەکەی نەگۆڕێت بە ئیرادە و هێزی خۆمان تێکۆشان دەکەین.