ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە کەرتی غەززە گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەنووس محەمەد ئەبو سەعدە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانی لەدەستداوە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی کوژراوانی ڕۆژنامەنووسان ١٦٦ ڕۆژنامەنووس بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە و ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش لە هێرشەکانی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بەو ڕۆژنامەنووسانەی لە کەرتی غەززە کە گیانی لەدەستدا بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، ڕۆژنامەنووس محمد ئەبو سەعدە کە پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس بووە لە ڕێکخراوە میدیاییە جیاوازەکاندا گیانی لەدەستداوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هیچ وردەکارییەکی لەبارەی کوشتنی محەمەدەوە نەخراوەتەڕوو، ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ١٦٦کەس، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هێرشەکانی ئیسرائیل ئیدانە کران، کۆمەڵگە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بانگهێشت کران بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکەن لەسەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدات، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئیسرائیل لەسەر تاوانەکانی جینۆساید و کوشتن و تەقەکردن لە ڕۆژنامەنووسان.