گۆڤاری ژنۆلۆژی بە دۆسیەی "باشوور" بڵاوکرایەوە

گۆڤاری ژنۆلۆژی، کە لە پێشتردا دۆسییەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژاڤا، باکوور بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی نوێی گۆڤارەکە بە ژمارە ٣١ و بە ناوی "باشوور" بڵاوبووەوە و تیایدا تیشک دەخاتە سەر مێژوو، خەبات، فەرهەنگ و ژیانی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی ٣١ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە دۆسیەی "باشوور" بڵاوکرایەوە، کە لە پێشتردا دۆسییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری لێ بڵاوکراوەتەوە، دوا بەشیشی بە دۆسیەی باشوور و بە وشەکانی؛ "باشوور بەرخۆدانێکی گەورەی تێدایە چ لە ڕووی ئەوەی دەیزانین و چ لەڕووی ئەوەی نازانین، میراتی بەرخۆدان لە پێشترەوە سەرچاوەی گرتووە، هەرچەندە هێرشی سەختی بۆ کراوە تا شکست بهێنێت، بەڵام هێشتا بەو ڕۆحەی کە هەمیشە دەهەڕکێت، ڕۆح دەبەخشێت و ڕۆڵێکی سەرەکی لە نیشاندانی مێژووی ژناندا دەگێڕێت"، بڵاوکرایەوە.

 

گۆڤارەکە بە وتاری ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و دەستەی چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە کە لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە کۆمەڵناسی ژنان دەست پێدەکات و کۆمەڵێک وتاری دیکەی تیادایە.

 

بابەتەکانی گۆڤاری ژنۆلۆژی باشوور؛

-شۆڕشی باشوور شۆڕشێکی ژنانە - گەلاوێژ شارباژێری

- لە قەڵەمی ڤیانەوە تێگەیشتن لە بەشێک لە مێژوو- لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان جاف

-کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی کوردی لە باشووری کوردستان و هەرێمی بادینان - زۆزان ساڵح یوسفی

-چۆن مێژووی ونبوومان دەدۆزینەوە- کەلسوم حسێن

-بەرخۆدانی یادەوەری بەرامبەر لەبیرچوونەوە: ئەنفال - فاتمە کۆچاک

-لە مارگریت جۆرج شەلۆوە تا ئەمڕۆی ژنانی پێشمەرگە – ڕۆژبین ئەکین

- ستراتیژییەکانی "دژە پەنابەر"ی ڕژێمە تاکڕەوەکان، مێتینگەرە ناوخۆییەکان

-لە کوردستان پەروەردەی دژی ژنان - کازیوە ساڵح

-داگیرکاری و سێبەرەکەی لە باشوور - نەجیبە قارەداخی

- دروستکردنی پاشاکانی جەنگ – خانێ ئەنووش

-دیمەنێکی پانۆرامایی باشووری کوردستان لە چاوی ژنێکەوە - نورهاق گوڵبەهار

-خۆسووتاندن: هاوار و وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر بە کەم سەیرکردنی ژنان لە گەشەکردندایە – هەڤین کەمال شا محەمەد

-کۆمەڵگەیەکی قووڵ، کۆمەڵگەیەکی دڵسۆزی پەروەردەیە - سنور ڕەحمان

-زیادکردنی وێنەی ژنان لە میدیاکان-شیرین تاهیر

-بیرەوەرییەکانی گەلێک کە سەرباری گەمارۆکان ڕانەوەستێنرا؛مەخموور – بەروار ئەڤەنت

-خەباتی ژنی ئازاد بۆ یەکێتی نەتەوەیی - نیلوفەر کۆچ

-شانۆگەرییەکی فەلسەفە لە باشووری کوردستان - نەگیهان ئاکارسەل