ئیلینوید مۆرگان وەک یەکەمین ژن پۆستی سەرۆکی حکومەتی وێڵزی بەدەستهێنا

لە پاش چارەکە سەدەیەک لە پەرلەمانی وێڵز بۆ یەکەمین جار ژنێک وەک سەرۆکی حکومەتی وێڵز سوێندی یاسایی خوارد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی  بی بی سی، لە ٦ی ئاب دوای چارەکە سەدەیەک لە پەرلەمانی وێڵز، ئیلینوید مۆرگان وەک یەکەمین ژن پۆستی سەرۆکی حکومەتی وێڵزی بەدەستهێنا و سوێندی یاسایی خوارد.

 

ئەمەش دوای ئەوەی ڤان گێسینگ لە پاش١٤٠ ڕۆژ لە وەرگرتنی ئەو پۆستە، بەهۆی کێشەی سیاسییەوە دەستی لە کار کێشایەوە.

 

ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە پەرلەمانی وێڵز بە شێوەیەکی ئاسایی لە پشووی هاوینەدا بووە، بەڵام ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بانگهێشتکرانەوە بۆ ئەوەی متمانه‌ بە ئیلینوید مۆرگان بدەن تاوه‌كو وەک سەرۆکی حکومەتی وێڵز دەستبەکاربێت.