هەڵەبجە، پانێڵێک بۆ هۆشیاری دایکان دەربارەی شیرپێدان ڕێکخرا
بە بۆنەی هەفتەی شیرپێدانی دایکان، لە هەڵەبجە پانێڵێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان و دایکان ڕێکخرا و بڕیارە چالاکییەکان بەردەوام بێت.
هەڵەبجە
هەفتەی جیهانی شیرپێدانی دایکان بۆ منداڵەکانیان ئەمساڵ بە تەوەری "داخستنی بۆشایی: پشتگیری شیرپێدان بۆ هەمووان" ڕاگەیەندرا و لە ١ی ئاب تا ٧ی ئاب بەردەوام دەبێت.
بەبۆنەی هەفتەی جیهانیی هۆشیاری شیرپێدانی دایکان پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری هه‌ڵه‌بجه پانێڵێک بۆ دایكان و په‌رستاران ڕێكخرا.
تانیا محەمەد، په‌رستار و لێپرسراوی په‌رستاران وتی: ئه‌مڕۆ له هه‌فته‌ی شیرپێدانی سروشتی‌دا ڕێنمایی بە دایكانی دووگیان و په‌رستاران ده‌گه‌یه‌نین، له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆر پانێڵه‌كه ده‌وترێته‌وه و گرنگی شیرپێدانی سروشتی و گرنگی شیرپێدان بۆ دایكان و بۆ مندالانیش ڕوون دەکاتەوە، كه هه‌ردووكیان سودی گرنگی هه‌یه بۆ دایكەکە و بۆ منداڵەکەش، هەروەها هاوکارە بۆ باشترکردنی باری ئابووری خێزانەکان.
وا بڕیارە كار و چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی شیرپێدانی سروشتی به‌رده‌وام بێت.
دیاریکردنی هەفتەی جیهانی شیرپێدان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ کە لەسەر بنەمای هاوپەیمانی جیهانی بۆ چالاکییەکانی شیرپێدان بڕیاری لەسەر دراوە، ساڵانە ئەم هەفتەیە بە بابەتگەلی جیاواز، کە ئامانجی پێشخستنی ژینگەی ژنانە بۆ شیرپێدانی کۆرپەکانیان، لەوانەش پشتگیری لە کۆمەڵگە و شوێنی کاردا، لەگەڵ پاراستنی گونجاو لە سیاسەت و یاساکانی حکومەتدا، هەروەها هاوبەشکردنی زانیاری لەسەر سوود و ستراتیژییەکانی شیرپێدان، بە گوێرەی دەزگای تەندروستی جیهانی.