بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە باشووری سیستان و بەلوچستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلەی ڕێختەر لە نزیک ناوچەی بێنتی شاری نیکشار لە باشووری سیستان و بەلوچستان ڕوویدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلەی ڕێختەر لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە نزیک ناوچەی بێنت لە شاری نیکشاری باشووری ڕۆژهەڵاتی سیستان و بەلوچستان ڕوویدا و لە شاری فەنوج و نیکشار هەستی پێکرا.

 

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی قەیرانی سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام وێنە بڵاوکراوەکانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە دەریدەخەن کە بەشێک لە باڵەخانە و خانووی نیشتەجێبوون زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

 

جێی ئاماژەیە، کوالێتی نزمی کەرەستەی بیناسازی لە سیستان و بەلوچستان و نەبوونی سەرپەرشتی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، بەهێزی پێکهاتەکانی بیناسازی لە هەندێک ناوچەی ئەم پارێزگایە کەمکردووەتەوە، پێشتریش وێنەی پەیوەندیدار بە دروستکردنی خانوویەک لە گوندی "موهەند" سەر بە شارەدێی ئاهوران لە شاری نیکشار بڵاوکرایەوە کە بە ڕوونی کوالیتی نزمیی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی گوندنشینان لەلایەن دەزگای مەسکان لە دەڤەری بەلوچستانی نیشان دەدا.