لە شەنگال یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ کرایەوە

لە باخچەی ئاخین لە گوندی بۆریک لە ناحیەی سنونێی شەنگال، وێنەی فەرمانی ٢٠١٤ لەلایەن یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و سەنتەری ستی نەخشە هەڵواسرا و شانۆگەرییەک پێشکەشکرا.

شەنگال

 

رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش فەرمانی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا ئەنجامدا، هەزاران کەس کوژران و ئاوارە بوون، بۆ یادی ١٠ ساڵەی فەرمانەکە لە گوندی بۆریک لە شەنگال، یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ستی نەخشان، شانۆگەرییان پێشکەش کرد، لە چالاکییەکەدا فیلمێک ئامادەکرابوو دەربارەی فەرمانەکە.

 

"نابێت فەرمانەکە لەبیر بکرێت"

حەبیبە جەلال و دیلۆ ئلیاس، ئەندامانی یەکێتی لاوانی شەنگال، ئامانجی خۆیان لەم چالاکییە ڕوونکردەوە و وتیان: ئێمە وەک گەنجان و سەنتەری ستیی نەخشان پێکەوە کاردەکەین بۆ یادکردنەوەی ١٠ ساڵەی فەرمانەکە، فیلمێکمان ئامادەکردووە،  دەربارەی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە کۆمەڵگەی ئێزدی کەوتنە دەستی داعش و ڕووبەڕووی سەختییەکی زۆر بوونەتەوە، کاتێک ناچاربوون لە فەرمانەکە ڕزگاریان بێت، ئامانجمان لەگەڵ ئەم ئامادەکاریانە ئەوەیە کە هەرگیز فەرمانەکە لەبیر نەکەین، داوا لە هەموو گەنجان دەکەین خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن.

 

"پێویستە سەرەتا فەرمانەکان جێبەجێ بکرێن"

جیلان شەنگالی و بێریڤان جان، ئەندامانی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ستیی نەخشان ڕایانگەیاند، ئەوان و گەنجەکان پێکەوە کار دەکەن، وتیان: بە بەشداری دایکان و چەندین کەسی تر ئەم شانۆ و فیلمەمان ڕێکخست بۆ ئەوەی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ لەبیر نەکرێت و دووبارە بەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدیدا ڕوونەداتەوە، هیوامان ئەوەیە ژنان و کوڕانی ئێزدی خۆیان پەروەردە بکەن چونکە زۆرترین فەرمان لە دژی ئێزدییەکان ئەنجام دەدرێت.