ئایتن کۆردو: پێویستە گەلی کوردستان و تورکیا پێکەوە دژی قەیوم تێبکۆشن

ئایتن کۆردو، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دێرسیم ئاماژەی بەوەکرد، قەیوم لە ئەنجامی سیاسەتی نکۆڵیکردن و ئاسمیلەکردنە و پێویستە گەلی باکووری کوردستان و تورکیا پێکەوە دژی قەیوم تێبکۆشن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

جولەمێرگ- ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە ٣ی حوزەیران دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ دەستیپێکرد، دوای ئەو ڕاگەیاندنە کۆتایی دێت کە ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری جولەمێرگ ئەنجام دەدرێت، بەڵام چالاکییەکاژ دژی قەیوم بە جیاواز بەردەوام دەبێت.

 

لەو ڕێپێوانە ٨ ڕۆژەدا دیمەنی ڕەنگاوڕەنگ دەرکەوتن و خاڵی سەرەکی خاوەندارێتی ئیرادەی گەل بوو، ڕێپێوانەکە بە جۆش و خرۆش و مۆڕاڵێکی زۆرەوە بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژێردراوی پارتی دەم، زۆرێک لە هاووڵاتیانیش پشتیوانییان لە ڕێپێوانەکە کرد، ڕێپێوانکەران بۆ هەر کوێیەک دەچوون، دەکەوتنە پەیوەندی لەگەڵ گەلدا، یەکێک لە بەشداربووانی ڕێپێوانەکە، ئایتن کۆردو، پەرلەمانتاری دەم پارتی، ڕایگەیاند، قەیوم گوزارشت لە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەکات و ڕێگای سەرکەوتن لە ڕێگەی خەباتەوەیە.

 

"قەیوم سیاسەتی ئینکارییە"

ئایتن کۆردو ڕایگەیاند, ئەوان لەگەڵ گەلی باکووری کوردستان و تورکیا ڕێپێوانیان کردووە و ڕێپێوانەکە بە جۆش و خرۆشەوە تێپەڕیوە و وتی: ئێمە پێکەوە لەگەڵ گەل و دامەزراوەکانمان ڕێپێوان دەکەین، دەزانن سیاسەتی ئینکاری و لەناوبردن لەم بوارانەدا بەڕێوەدەچێت، ئەم سیاسەتە لەگەڵ سیاسەتەکانی ئاسایشی تایبەت و شەڕی تایبەت بەردەوامە، قەیوم یەکێکە لەو سیاسەتە تایبەتانەی شەڕ، قەیوم سیاسەتی ئینکارییە، ئەوە خودی یاسای دووانەیە کە دژی گەلی کورد پراکتیزە دەکرێت. یەکێک لەو هەڵسەنگاندنانەی کە ماوەیەکی زۆرە ئەنجامی دەدەین ژیانی یەکسان و ئازادە، ساڵانێکە بۆ ئەمە خەبات دەکەین، هاوکات سیاسەتی قەیوم سیاسەتێکە دژ بە ئیرادە و هەڵبژاردن و بوونی گەلی کورد، ئێمە جارێکی تر دەڵێین دەبێت ڕێز لەم ئیرادەیە بگیرێت، بە تایبەتی ئێمە بۆ ئەمە ڕێپێوان دەکەین.

 

 ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکی زۆرە دژی قەیو، چالاکی ڕێکدەخەن و لەمەودوا بەردەوام دەبن و وتی: ئێمە لێرەین تا ڕێز لە ئیرادەی گەل دەگیرێت، ئێمەش ئاگاداری ئەمەین؛ سیاسەتەکانی ئینکاری و ئاسمیلەکردن لەو ناوچانەدا تەنها لەلایەن قەیومەوە دەرناکەوێت، یاسای دووانە لە زیندانەکاندا، بەهۆی دۆخی گۆشەگیرییەوە، لەگەڵ ئەم سیاسەتانەی ئینکاریشدا پەرەی پێدەدرێت، بۆیە لە هەموو بوارێکدا درێژە بە خەباتی خۆمان بۆ دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی دەدەین، تا ئەوکاتەی قەیومەکانن دەڕۆن، بەردەوام دەبین لە خەبات.

 

"پێویستە بەقەد گەلی کورد، گەلی تورکیا لە مەیدانەکەدا بێت"

 ئایتن کۆردو ئاماژەی بەوەشکرد، لە زۆر بوارەوە کاردانەوە بەرامبەر بە سیاسەتی قەیوم هەیە و گەلی کوردستان و تورکیا پێکەوە دژی قەیوم تێدەکۆشن و وتی: چونکە ئێمە دەزانین؛ سیاسەتەکانی قەیوم سیاسەتێکە کە بۆ گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئەم وڵاتە جێبەجێ دەکرێت، سیاسەتێکە کاریگەری لەسەر ژیانی هەموو کەسێک هەیە، بۆیە پێویستە گەلی کورد و گەلی تورکیا لەم خەباتەدا لە مەیدان بن، ئەم دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیە یەک شارەوانی نییە، هێرشکردنە سەر دیموکراسی و یەکسانییە، تا ئێمە یەکگرتوو بین لە دژی ئەمانە، وەک گەلێک بە ئاشتی دەژین، ئەم پێویستییە لە هەموو شوێنەکانی کایەی کۆمەڵایەتیدا دەردەکەوێت، لەو باوەڕەدام کە پێویستە ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی ئێستا، ئەمەش لە ڕێگەی خەباتەوە بەدەست دێت.

 

"ئەگەر ئەمڕۆ سیاسەتی گۆشەگیری نەبوایە، شەڕ کۆتایی پێدەهات"

 ئایتن کۆردو ئاماژەی بەوەدا، قەیوم دەرئەنجامی سیاسەتی ئینکاری و ئاسمیلەکردنە و گۆشەگیری لە ئیمرالی یەکێکە لەو سیاسەتانە و وتی: نزیکبوونێک هەیە دژ بە ئیرادەی گەلی کوردستان و پێشەنگەکانی، بەڕێز ئۆجالان یەکێکە لەو تاکانەی کە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد، ئەگەر ئەمڕۆ سیاسەتی گۆشەگیری نەبوایە شەڕ کۆتایی پێدەهات، بەڵام بەشێک هەیە لەم وڵاتەدا دەیانەوێت گۆشەگیری کۆتایی نەیەت و شەڕ بەردەوام بێت، سیاسەتی گۆشەگیری هەیە کە لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەدا بڵاو دەبێتەوە، ئەمڕۆ  ئەم سیاسەتە له ڕوانگەی دیموکراسی و بوەڕو ئازادییەکاندا خۆی دەردەخات.