سی پی جەی: ١٠٨ ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار گیانیان لەدەستداوە
سی پی جەی، بڵاویکردەوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ١٠٨ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ڕاگەیاندن لە شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان "CPJ" ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بڵاوکردەوە.
سی پی جەی لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند، لە دوای شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٠٨ ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکار کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە ساڵی ١٩٩٢ەوە زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنوسانە کە کوژراون.