کۆکۆ گاوف سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارەم لە ویمبڵدۆن
کۆکۆ گاوفی ئەمریکی گەیشتە قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن کە پاڵەوانێتییەکی گراند سەلامە.

ناوەندی هەواڵ
پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن کە سێیەم پاڵەوانێتییە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکە کە یارییەکانیان لەسەر گۆڕەپانی چیمەنتۆ بەڕێوەدەچێت، لە ١ی تەمزوزەوە دەستیپێکرد و تا ١٤ی تەمووز بەردەوام دەبێت.
دوێنێ ٥ی تەمووز، یاریزانی ئەمریکی کۆکۆ گاوف پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی ٤-٦ و ٦-٠ لە سونای کارتاڵی بەریتانی بردەوە، سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن.
کۆکۆ گاوف پاڵەوانی ئەمریکای کراوە لە یاریگای ژمارە یەک لە ژێر سەقفی داخراودا وتی: پێموایە زۆر باش یاریم کردووە، و ئاستێکی باشم پێشکەش دەکرد، بەتایبەتی لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئەو هەلی زۆری نەدەدام، و ئەوەش ڕێگەی نەدا هەست بە ئاسوودەیی بکەم.