لە یەک مانگدا ٥ منداڵی کرێکارانی کشتوکاڵ گیانیان لەدەستدا

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی، لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ منداڵی کرێکار گیانیان لەدەستداوە و لە مانگی کۆتاییشدا ٥ منداڵی کرێکاری وەرزی کشتوکاڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی تەندروستی و سەلامەتی "ISIG" لە ماوەی ٥  مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان لانیکەم ٢٤ منداڵی کرێکار گیانیان لەدەستداوە، لە ساڵی ڕابردووشدا ٥٤ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٥٣%یان کرێکاری کشتوکاڵ بوون.

 

بەپێی ئامارەکە مانگی ڕابردوودا ٥ منداڵ کە بە مەبەستی کاری وەرزی کشتوکاڵ لە باکووری کوردستانەوە لەگەڵ خێزانەکانیان ڕوویان لە شارەکانی تورکیا کردووە، لەو ئاوەدا خنکاون کە بۆ فێنک بوونەوە چوونەتە ناوی.

 

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە، لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٦٩٥ منداڵی کرێکار گیانیان لەدەستداوە.